English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسکۆ دەبێتە قوربانی یارییەکەی ئەمشەو 
2018-05-26 [11:57 AM]

ZNA – ھەولێر 


زەینەدین زێدان راھێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گەیشتووتە پێکھاتەی کۆتایی بۆ یارییەکەی ئەمشەوی یانەکەی لەبەرامبەر یانەی لیڤەرپول لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی , ئەگەر ھیچ شتێکی لەناکاو روونەدات ئەوا ئەمشەو زێدان لەھێلی ھێرشبەر یاری بە (BBC)  دەکات ، واتا بنیزمە و بێل و رۆنالدۆ. 

لەھەواڵەکە ھاتووە , لەم پلانە ئیسکۆ دەبێتە قوربانی چونکە جێگەی لە پێکھاتەی سەرەکی نابێتەوە  و زێدان بڕیاریداوە پشت بە گارس بێل ببەستێت. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , لە دوا یاری کلاسیکۆ ئەم وەرزە زێدان پشتی بە بنزیمە و بێل و رۆنالدۆ بەست , ئەو پلانەش سەرکەوتوو بوو چونکە بێل گۆڵێکی تۆمار کرد و بنزیمەش گۆڵێکی بۆ رۆنالدۆ دروست کرد . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 7537جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad