English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌ركوك... ژماره‌یه‌ك چەکدارى داعش خۆیان تەقاندەوە
2018-05-26 [12:41 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئێوارەى دوێنێ پێنجشەمە ژماره‌یه‌ك چەکدارى داعش لە نزیک ناحیەى ریاز ى رۆژئاواى کەرکوک له‌لایه‌ن هێزە عێراقیەکانەوە گەمارۆ دران، دواتر هه‌شت چه‌كدار خۆیان تەقاندەوە.

نازم کەهیە رێکخەرى پەیوەندیەکانى نێوان پێشمەرگە و حەشدى شەعبى، بەدەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"حەشدى شەعبى هێزێکى زۆرى لە ناحیەى تازە خورماتوەوە بەرەو ناحیەى ریاز بردووە، لەوێ توشى رووبەروو بوونەوەى قورس بوون لەگەڵ داعشدا.

ناوبراو ئاماژەى بەوەشکرد، لەدەوروبەرى ناحیەى ریازى رۆژئاواى کەرکوک هێزە عێراقیەکان 40 چەکدارى داعشیان گەمارۆ دابوو، دواجار زۆربەى چەکدارەکان هەڵاتبوون، تەنها 8 چەکدارى خۆکوژیان مابوونەوە، وتى"8 چەکدارەکەى داعش خۆیان تەقاندەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک چەکدارى حەشد برینداربوون."

 

voa





ئەم هەواڵە 8446جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad