English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ردوو سه‌رۆكی كۆریای باكور و باشور كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراویان ئه‌نجامدا
2018-05-26 [01:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی كۆریای باشوور، موون جای ئین و سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ-ئون، له‌ ناوچەی پانمونجۆم سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات كۆبوونه‌وه‌.

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، موون و كین، له‌ پانمونجۆم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو كاتژمێریان ئه‌نجامداوه‌.

 

گوته‌بێژی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی كۆریای باشوور موون، یون یۆنگ-جان، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ هه‌ردوو سه‌ركرده‌ له‌باره‌ی جیبه‌جێكردنی به‌یاننامه‌ی 27ی نیسانی پانمونجۆم و لووتكه‌ی كۆریای باكوور و ئه‌مریكا، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردووه‌.

 

ئاماژه‌ به‌وه‌یش كرا كه‌ موون روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

 

یۆنهاپ





ئەم هەواڵە 4648جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad