English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موسڵ... تیرۆرستێك به‌بڕێك پاره‌وه‌ ده‌ستگیركرا
2018-05-26 [02:28 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رايگه‌ياند، له‌ پارێزگا موسڵ كه‌سێكى داواكراوی سه‌ر به‌ رێكخراوی داعش ده‌ستگيركراوه‌، له‌كاتى ده‌ستگيركردنيدا بڕێكى زۆر پاره‌ له‌ ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه‌.

به‌پێى به‌ياننامه‌يه‌كى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ، نووسينگه‌ى نه‌هێشتنى تاوانى ته‌له‌عفه‌ر سه‌ربه‌ نه‌هێشتنى تاوانى نه‌ينه‌وا، زانيارييان بۆ هاتووه‌ كه‌ بڕێك پاره‌ى گروپه‌ تيرۆرستييه‌كان له‌ ماڵی يه‌كێك له‌ چه‌كداره‌كانياندا هه‌يه‌، كه‌ به‌پێى ماده‌ى چواری تيرۆر داواكراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و تيرۆرسته‌ داواكراوه‌ ده‌ستگيركراوه‌ و بڕى 43 مليۆن دنياریش له‌ماڵه‌كه‌يدا دۆزرایه‌وه‌ و ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرا‌، كه ‌له‌ ژێر زه‌ويدا شاردرابوويه‌وه‌.

 

 

 





ئەم هەواڵە 8557جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad