English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌لاحه‌دین... به‌ڕێوه‌به‌رێكی پۆلیس كوژرا
2018-05-26 [03:42 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ پارێزگاى سه‌لاحه‌دين به‌هۆى ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبێكى چێنراوه‌وه‌ عه‌ميدێكى پۆليس و شۆفێره‌كه‌ى شه‌هيد بوون و ئه‌فه‌سه‌رێكيش بريندار بوو.

سه‌نته‌رى راگه‌ياندنى ئه‌منى له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ريگه‌ياند، له‌كاتى ئۆپه‌راسيۆنى پشكنينى ناوچه‌ى مه‌تيبيجه‌ له‌ پارێزگاى سه‌لاحه‌دين، بۆمبێكى چێنراوى دووسه‌ره‌ به‌ ئۆتۆمبيلێكى پۆليسى ناحيه‌ى عه‌له‌م له‌ نزيك پردى زه‌گه‌دا ته‌قييه‌وه‌، چه‌ند كه‌سێكى كرده‌ قوربانى.

به‌ياننامه‌كه‌ى سه‌نته‌رى راگه‌ياندنى ئه‌منى ئاشكراشى كرد، به‌هۆى ته‌قينه‌وه‌ى ئه‌و بۆمبه‌وه‌ عه‌ميد "محه‌مه‌د حه‌ماش خه‌ڵه‌ف" به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى پۆليسى عه‌له‌م، له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه‌ى كه‌ مفه‌وزه‌ به‌ناوى "ئيدريس محه‌مه‌د مه‌حمود" شه‌هيدبوون، ئه‌فسه‌رێكى پۆليسى عه‌له‌ميش بريندار بووه‌.





ئەم هەواڵە 2419جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad