English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌شواق جاف: پەرتەوازەییی کورد لە بەغدا کارەساتی بەدواوەیە
2018-05-26 [03:58 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌شواق جاف پەرلەمانتاری پێشووی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ده‌ڵێت، ئەگەر بەرواردێک بکەین خوولی رابردووی پەرلەمان، بۆ ئێمەی کورد زۆر باشتر بوو، لەبەر ئەوەی ھاوپەیمانیی کوردستانیمان ھەبوو بۆیه‌ پەرتەوازەییی کورد لە بەغدا کارەساتی بەدواوەیە.

ئەشواق جاف، رایگه‌یاند، پارتی پێشتر و ئێستایش لە ھەوڵی ئەوەدابووه‌ کورد لە بەغدا یەکگرتوو بێت و، ‌بوونی ھاوپەیمانیی کوردستانی لە بەغدا بۆ ئه‌م قۆناغه‌ گرنگه‌.

ئه‌شواق جاف وتیشی، له‌ وا ددۆخێكدا كه‌ كۆی لیسته‌ براوه‌كانی كوردستان كۆك نه‌بوون، خۆ مەرج نییە ھەموو ئەو حزبانەی کورسییان بەدەست ھێناوە بچنە نێو ئەو ھاوپەیمانەتییه‌وه‌؛ ئێمە ھەوڵی خۆمان داوه‌، خۆ ئەگەر ھەندێ لایەنیش نەیەنە نێو ھاوپەیمانیی کوردستانییه‌وه‌ خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن، هه‌رچۆن بێ لای ئێمە گرینگە ھاوپەیمانیمان ھەبێت لەنێو پەرلەمانی عێراقدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پەرتەوازەییی کورد لە بەغدا کارەساتی بەدواوەیە و پێگەی کورد بەرامبەر بە عێراق لاواز دەکات و، مەترسی لەسەر کارکردنی کورد لە چوار ساڵی داهاتوو دروست دەبێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئەگەر بەرواردێک بکەین خوولی رابردووی پەرلەمان، بۆ ئێمەی کورد زۆر باشتر بوو، لەبەر ئەوەی ھاوپەیمانیی کوردستانیمان ھەبوو، راستە بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ئێمە نەبوو، بەڵام لە دووساڵی کۆتایید سەرۆکی فڕاکسیۆنی گۆڕانیش لە ھەموو کۆبوونەوەکان لەگەڵ ئێمەدابوو، لەبەر ئەوەش ئێمە توانیمان رێگری لە زۆر پێشێلکاری بکەین، کە حکوومەتی عێراق دەیویست بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستان بیکات، راستە نەمانتوانی ھەموو داخوازییەکانمان بە دەست بێنین، بەڵام زۆر دەستکەوتیشی لێ بەرھەم ھات.

 

kdp.info





ئەم هەواڵە 3397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad