English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەوروپا ٥٠ ھەزار پەنابەر وەردەگرێت
2018-05-26 [11:35 AM]

ZNA- ھەولێر


بە پێی ڕاپۆرتێکی فیدراسیۆنی سەرانسەریی پەنابەرانی عیراق، یەکێتیی ئەورووپا بڕیاری داوە پەنجا ھەزار پەنابەری دیکە وەربگرێت و بەو کارەش گەلێک لە پەناخوازانی کورد سوودمەند دەبن.

 

ئاری جەلال، سەرۆکی ڕێکخراوی فیدراسیۆنی سەرانسەریی پەنابەرانی عیراق ەو ڕایگەیاند: "یەکێتیی ئەورووپا بڕیاری داوە لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران ناسراو بە (UNHCR )ــەوە، پەنجا ھەزار پەنابەر وەربگرێت، لەو ژمارەیەش ئەڵمانیا بە تەنیا 10 ھەزار و 200 پەنابەر وەردەگرێت، بۆ ئەمساڵ 4 ھەزار و 600 کەس، بۆ ساڵی داھاتووش 5 ھەزار و 600 کەس".

 

ئەوەشی خستەروو: "ئەم بڕیارە بۆ ئەو پەناخوازانەیە، کە لایەن بەرنامەی ناسراو بە (Resettlement-Programs) ی UNHCR لە وڵاتانی وەک لیبیا و لوبنان و ئوردن و یۆنان و تورکیا و چەند وڵاتێکی تریش تۆمار کراون. بە پێی ئەو پرۆگرامەش، ژمارەیەکی زۆری ھاوڵاتیانی عیراقی و سوریایی لەگەڵ خەڵکی وڵاتانی ئه‌ریتریا، سۆماڵ، سودان، ئیتۆپیا سوودمەند دەبن".

 

ئاری جەلال ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ دوای ئەوەی UNHCR داوای پەنابەرییەکە قبوڵ دەکات، ئەو کەسە ڕەوانەی ئەورووپا دەکرێت و لەوێ مافی مانەوەی 3 ساڵ وەردەگرێت، پاش ئەو 3 ساڵەش مافی مانەوەکەی بۆ هەمیشەیی درێژ دەکرێتەوە، جگە لە کەیسی سیاسی، کەیسی وەک هۆمۆسێکسواڵ، ئایینی، یان ژنانی بێوەژن کە تا چوار منداڵی هەبێت لەو کەیسانەن کە قبوڵ دەکرێن.





ئەم هەواڵە 4216جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad