English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاوپەیمانی سائیرون : پەلە ناکەین لە پێکھێنانی حکومەت
2018-05-26 [11:39 AM]

ZNA- ھەولێر


هاوپه‌یمانی سائیروون پله‌ی یه‌كه‌می له‌ هه‌ڵبژاردنی 12/5/2018 به‌ده‌ستهێنا، ئێستاش پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ عێراق له‌ ئه‌ستۆی هاوپه‌یمانی سائیروون دایه‌.  

له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی 5/12 سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ پێشتر «ڕه‌وتى سه‌در» لاى خۆیه‌وه‌، ناوى «عه‌لى دواى» پارێزگارى میسانى خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام ئێستا پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه‌ .

یەكێك لەسەركردەكانی هاوپەیمانی سائیرون رایدەگەیەنێت مەرج نییە پۆستی سەرۆك وەزیران تەنها بۆ شیعەبیت‌ و سەرۆكی پەرلەمان بۆ سوننە‌و كوردیش پۆستی سەرۆك كۆمار وەربگرێت، ئاماژە بەوەش دەكات هاوپەیمانی سائیرون بەلایەوە ئاساییە ژنێك ببێتە سەرۆك وەزیرانی عێراق، وتیشی: په‌له‌ ناكه‌ین له‌پێكهێنانی حكومه‌تدا، بۆ ئەوەی دواتر پەنجەی پەشیمانی نەگەزین.

جاسم حفلی، یەكێك لەسەركردەكانی هاوپەیمانی سائیرون كە موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدرییەكان رێبەرایەتی دەكات رایدەگەیەنێت به‌ بۆچونی سائیرون‌ پێویست ناكات ده‌ست به‌ پۆسته‌كانه‌وه‌ بگرین و هه‌ر ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران له‌ شیعه‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان سونه‌و سه‌رۆك كۆمار كورد بێت، پێویسته‌ كه‌سانی نیشتمانی هه‌ڵبژێرین.

ئاماژەبەوەش دەكات هاوپەیمانیەتیەكەیان كێشه‌یه‌كیان نابێت ئه‌گه‌ر ژنێكیش ببێت به‌ سه‌رۆك وه‌زیران، وتیشی : هیچ پاڵێوراوێكی دیاری كراومان نییه‌و هێڵی سوریشمان له‌سه‌ر كه‌س نییه‌، ته‌نانه‌ت ئاساییه‌ لامان ئه‌گه‌ر ژنێكیش ببێته‌ سه‌رۆك وه‌زیران، ئێمه‌ گفتوگۆكانمان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی داهاتووی حكومه‌ته‌ نه‌ك دابه‌شكاری وه‌زاره‌ته‌كان، په‌له‌ ناكه‌ین له‌پێكهێنانی حكومه‌تدا، بۆ ئەوەی دواتر پەنجەی پەشیمانی نەگەزین.





ئەم هەواڵە 1915جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad