English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کیم جۆنگ ئون ترسی هه‌یه‌
2018-05-27 [07:08 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی کۆریای باکوور لە رێککەوتن لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دەترسێت و هیوای چارەسەری دەخوازێت.

 

رۆژی یەکشەممە 27/5/2018، مون جای ئین، سەرۆکی کۆریای باشوور بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، کە کیم جۆنگ ئون هیوای هەیە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، کۆتایی بە بارودۆخی رووبەڕووبوونەوەی دەیان ساڵەی کۆریای باکوور و ئەمریکا بهێنێت.

 

مون جای ئین هەروەها رایگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەی کیم جۆنگ ئون هیوای بە کۆبوونەوەکە هەبووە، بەڵام ترسی خۆیشی لەوە نیشان داوە، کە دوای لەناوبردنی بەرنامەی چەکە ناوکییەکانی وڵاتەکەی، ”ئاسایشی کۆریای باکوور بکەوێتە بەر مەترسی“.

 

ئەو لێدوانەی سەرۆکی کۆریای باشوور دوای رۆژێک لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور دێ، کە لە ماوەی نزیکەی نیو سەدەی رابردوو، ئەوە دووەم جارە سەرۆکی هەردوو وڵاتی نیمچە دوورگەی کۆریا کۆ دەبنەوە.

 

پێشتریش لە 27/4/2018، کیم جۆنگ ئون و مون جای ئین لە ناوچەیەکی سنووریی نێوان هەردوو کۆریا، کۆ بوونەوە.

 

بڕیارە رۆژی 12/6/2018، کیم جۆنگ ئون و دۆناڵد ترەمپ لە سەنگافورە کۆ ببنەوە و رێک بکەون لەسەر کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو وڵات.





ئەم هەواڵە 3670جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad