English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران هاوڵاتییه‌كی لوبنانیی بانگهێشت ده‌كات بۆ كۆنفڕانسێك و دواییش ده‌یخاته‌ زیندانه‌وه‌
2018-05-27 [07:11 AM]

ZNA-هەولێر


زار زاكا كه‌ هاوڵاتییه‌كی لوبنانییه‌ و هه‌ڵگری گرین كارتی ئه‌مریكایه‌، نزیكه‌ی دوو ساڵ به‌ر له‌ ئێستا له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌رپرسانی ئێران ده‌چێته‌ ئه‌م وڵاته‌ تا به‌شداریی له‌ كۆنفرانسێكدا بكات، به‌ڵام له‌ناكاو ون ده‌بێت و ماوه‌یه‌كیش دواتر راگه‌یاندنه‌كانی ئێران بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان به‌ تۆمه‌تی سیخوڕیی بۆ ئه‌مریكا ده‌ستگیری كردووه‌.

نزار زاكا كه‌ پسپۆڕی بواری ئای تییه‌ و داكۆكاری ئازادیی راده‌ربڕین له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێته‌، له‌ ئێستادا گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌ندی دووی زیندانی " ئێوین " كه‌ ئه‌م به‌نده‌ سه‌ر به‌ هه‌واڵگریی و ده‌زگای ئه‌منیی سوپای پاسدارانه‌.

جێسیۆن پابلێت كه‌ پارێزه‌ری نزار زاكایه‌ به‌ كه‌مپینی مافی مرۆڤی ئێرانی راگه‌یاندووه‌ زاكا ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌ به‌ندی حه‌وتی زیندانی " ئێوین "ـه‌وه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌ندی دووی ئه‌م زیندانه‌ و له‌وساوه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا نه‌بووه‌.

پارێزه‌ری نزار زاكا وتیشی كه‌ ناوبراو نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ بۆ پیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ بارودۆخی خۆی ده‌ستیكردووه‌ به‌ مانگرتن له‌ خواردن.

زیندانیكردنی نزار زاكا له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیی دامه‌زراوه‌كانی مافی مرۆڤی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌كه‌ی ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا رایانگه‌یاند كه‌ به‌رپرس و گروپه‌ جۆراوجۆره‌كانی لوبنان و له‌ناویاندا حزبی " كه‌تائیب " درێژه‌كێشانی زیندانی نزار زاكایان ئیدانه‌ كردووه‌.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی ئێرانه‌وه‌ سزای 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا





ئەم هەواڵە 3709جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad