English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند گیراوەیەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا
2018-05-27 [08:19 AM]

هەولێر _ ZNA


دارچینی دادەندرێت بەیەکێک لە چارەسەرە سروشتیە کاریگەرەکان کە لە توانایدایە بەرزی ڕێژەی شەکر لە خوێندا دابەزێنێت،ھەر بە پێی ژمارەیەک توێژینەوەش کەلەسەر دارچینی ئەنجامدراوە ئەوەیان ئاشکراکردوە خواردنی بە شێوەیەکی ڕێکو پێک یارمەتیدەرە  لە دابەزانی شەکری خوێن.
 

پێویستە بە یەکێک لەم ڕێگایانە ئامادەبکرێت :

١-کەوچکێکی بچوک لە دارچینی ھاڕاو تێکەڵی کوپێک لە شیر دەکرێت و بۆ ماوەی ٥ خولەک دەکرێتە سەر ئاگر ،ڕۆژانە دەبێت پێش خەوتن لەم گیراوەیە بخورێتەوە.

٢-کەوچکێکی بچوک لە دارچینی ھاڕاو تێکەڵی کەوچکێکی بچوک خەمیرە دەکرێت لە پاشاندا سێ کەوچکێ گەورە لە ئاوی تێدەکرێت،ئەم تێکەڵەیە دەبێت پێش ژەمی بەیانیان و ئێواران بخورێت.

٣-پێویستە چارەکە کوپێک لە ئاو لەگەڵ کەوچکێکی بچوک لە دارچینی و تۆوی کەتان تێکەڵ بکرێت بۆ ماوەی ٥ خولەک بکرێتە سەر ئاگر ، لە دوایدا ئەم پێکھاتەیە دەبێت بکرێتە خەڵاتەی کارەباییەوە و لە پێش ژەمی ئێواران بخورێت.

خواردنی دارچینی کۆمەڵێک سودی دیکە بەلەش دەگەیەنێت وەک: دابەزانی کۆلستڕۆڵی خوێن و دەشبێتە ھۆی سوتانی چەوری،دابەزانی کێش،ھەر بۆیە بەردەوام بوون لەسەر خواردنی زۆر گرنگە لە پێناو پاراستنی تەندروستی بە شێوەیەکی گشتی.





ئەم هەواڵە 6193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھۆی لێدانێکی سزا شەڕێکی گەورە لە یارییەکی ئافرەتان دروست بوو
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad