English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پشتیوان سادق:کەس ناتوانێت وەڵامی پرسیارەکانی پێشوەختە دەستکەوێت
2018-05-27 [08:35 AM]

ZNA-هەولێر


وەزیری پەروەردەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، مووچەی مامۆستایان لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت و دوا ناکەوێت. گوتیشی، پارەی ھاندانی مامۆستایان بۆ ئەو کاتە بوو کە دۆخی مووچە خراپ بوو و ئێستا مووچە باش بووە.

پشتیوان سادق ، وەزیری پەروەردەی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی تاقیکردنەوەکان سەبارەت بە مووچەی مامۆستایان رایگەیاند: "پارەی ھاندانی مامۆستایان بۆ ئەو کاتە بوو کە دۆخی مووچە خراپ بوو بەڵام ئێستا خۆشبەختانە مووچە باش بووە و ئومێدەوارین ئەو پاشەکەوتە کەمەش کە ماوە ئەوەش نەمێنێت ، لەسەرەتای مانگی شەش مووچەی مامۆستایان دووبارە دابەشدەکرێتەوە".

تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩-ی بنەڕەتی و ١٢-ی ئامادەیی

پشتیوان سادق ، وەزیری پەروەردەی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا لەبارەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩-ی بنەڕەتی و ١٢-ی ئامادەیی گوتی: "بە گشتی لە ھەردوو پۆلەکەدا ئەو قوتابی و خوێندکارانەی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن ٢٣٤ ھەزار و ٨٤ کەسن ، دوو ھەزار و ١٠٢ ھۆڵ بۆ تاقیکردنەوەی ١٢-ی ئامادەیی تەرخانکراون و نزیکەی چوار ھەزار و ١٠٠ ھۆڵ بۆ قوتابیانی ٩-ی بنەڕەتی تەرخانکراوە".

بەگوتەی پشتیوان سادق زیاتر لە ٢٥ ھەزار مامۆستا پرۆسەی سەرپەرشتیکردن و بەڕێوەبەریی ھۆڵەکان و چاودێریی تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدەن.

بڕینی ھێڵەکانی ئینتەرنێت لەکاتی تاقیکردنەوەکان

لەبارەی بڕینی ھێڵی ئینتەرنێت لە ھەرێمی کوردستان و لەکاتی تاقیکردنەوەکان ، وەزیری پەروەردەی ھەرێمی کوردستان گوتی: "بە نیسبەت پۆلی ١٢-ی ئامادەیی تەنیا ٢١ کاژێر ھێڵی ئینتەرنێت دەبڕدرێت لەکاژێر ٧:٠٠-ی بەیانی تاوەکو ١٠:٠٠. لەوانەیە ھەندێ کەس رەخنە لەو بڕیارە بگرن بەڵام ئەوە لە زۆربەی وڵاتانی جیھان پەیڕەو دەکرێت بۆ سەلامەتی تاقیکردنەوەکان بۆ نموونە لە عێراق و ژاپۆن و چین".

پشتیوان سادق گوتی: "بە بڕینی ٢١ کاژێر ئینتەرنێت دنیا ناڕووخێت ، بەپێچەوانەوە من پێموایە لەڕووی دەروونییەوە خەڵک تۆزێک پشوو دەدات لە فەیسبووک و قسە و قسەڵۆک و جنێودان ، با ئەو ٢١ کاژێرە ئارامییەکی دەروونی بێت بۆ ھەموو لایەک ، لە ھەموو جیھانیش ئەو رێکارانە دەگیرێنەبەر بۆ نموونە ساڵی رابردوو لە ژاپۆن و چین بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چاودێریی ژووری تاقیکردنەوەکان دەکرا".

تاقیکردنەوە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان

لەبارەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، پشتیوان سادق گوتی: "ئەو شوێنانەی لەدەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانن وەک خانەقین ، زوممار ، شنگال ، مەخموور و شوێنەکانی دیکە پرسیارەکانیان بۆ نێردراوە و ئەمنیەتیان لەڕووی ئیدارییەوە پارێزراوە. سوپاسی تایبەتی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان دەکەم کە ھەموو پێداویستییەکانی تاقیکردنەوەکانی بۆ ئێمە دابینکردووە.

"کەس ناتوانێت وەڵامی پرسیارەکانی پێشوەختە دەستکەوێت"

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی ھەرێمی کوردستان گوتی: "لەو کاتەیش کە خۆمان پۆلی ١٢ بووین ئەو قسە و قسەڵۆکانە ھەر ھەبووە ، قوتابیان دڵنیا بن لەوەی کە ئەو قسانە ھیچ ئەساێکی نییە و دوورن لە راستییەوە پرسیارەکان زۆر زۆر ئەمینە ، ھیچ پرسیارێک بەھێچ شێوەیەک ناچێتە دەرەوە و کەس با گوێ نەداتە ئەو دەنگۆیانە ، ئەوانەی یەکەم و دووەم و سێیەم دەبن و دەرەجەی ٩٠ تاوەکو ١٠٠ دەھێنن ھەموویان منداڵی ھەژارن بەڵام زۆر دەخوێین و متمانەیان بەخۆیانە ، ئەوانە تەنیا پڕوپاگەندەن و تەحەدا دەکەین یەک حاڵەتی نەرێنی لەو بابەتانەدا روویدابێت بە بەڵگەوە بۆمانی بنێرن ئێمەش ئامادەین بەرپرسیارییەتییەکەی لە ئەستۆ بگرین".





ئەم هەواڵە 5020جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad