English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باندێك ده‌ستگیركران كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ رفاندنی كچ
2018-05-27 [09:00 AM]

ZNA-هەولێر


سەرچاوەیەکی ئەمنی رایدەگەێنێت، باندێکیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە رفاندنی سێ کچی بێ سەرپەرشت.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری بەغدا بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاندووە: ھێزێکی ئەمنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ باندێکی سێ کەسییان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە رفاندنی سێ کچی بێ سەرپەرشت.

سەرچاوە ئەمنییەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە ھەر سێ کچەکە لە دایک بووی ساڵی ٢٠٠٥ و پێشتر ھەواڵی وون بوونیان لە بنکەی پۆلیسی خەنسای شاری بەغدا تۆمارکراوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنەکە لە شاری کەربەلا بووە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر لە دەزگا راگەیاندنەکان ھەواڵی ئەوە بڵاو ببۆوە کە سێ کچی بێ سەرپەرشت لە ناوچەی مەعامل لە رۆژئاوای بەغدا رفێندراون.





ئەم هەواڵە 10747جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad