English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ ئێران مامۆستایه‌ك سووكایه‌تیی به‌ سوونه‌ مه‌زهه‌به‌كانی بلوچستان ده‌كات
2018-05-27 [09:09 AM]

ZNA-هەولێر


دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ناوخۆی ئێران کە تیایدا مامۆستایەکی " زانکۆی ئازاد "ـی شاری زاھیدان سووکایەتیی بە سوننە مەزھەبەکانی پارێزگای سیستان و بلوچستان دەکات، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە دانیشتووانی شارەکە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان لەبەردەم دەرگای ئەم زانکۆیە ئەنجامدا.

لەم ڤیدیۆیەدا مامۆستا  "ح.س " سووکایەتیی بە گەلی بەلوچ و دانیشتووانی سوننە مەزھەبی شاری زاھیدان دەکات و بەم ھۆیەشەوە جەنجاڵییەکی گەورە دەرووست دەبێت و لە ئەنجامیشدا ئەم مامۆستایەی زانکۆ بە فەرمانی داواکاری گشتیی پارێزگای سیستان و بلوچستان دەستگیر دەکرێت، راگری زانکۆکەشە وتوویەتی ئەم مامۆستایە لەکار لادراوە.

جێگەی باسە کە دانیشتووانی ئەم پارێزگایە بە ھۆی باوەڕیان بە ئایینزای سوننە بەردەوام لەژێر سێبەری جیاکاری بەرپرسانی حکومەتدا بوونە و بەردەوامیش ناڕەزاییەتیان دەبڕیوە.





ئەم هەواڵە 4594جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad