English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش له‌ دوو پارێزگای عێراق ده‌ستی به‌ جموجۆڵ كردۆته‌وه‌
2018-05-27 [09:13 AM]

ZNA-هەولێر


جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی نێوان پارێزگای دیالە و سەڵاحەددین زیادی کردووەو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالەش ئۆپەراسیۆنێکی پاکسازیکردنی چەند ناوچەیەکیان لە سنوورەکە دەست پێکردووە.

نەقیب حەبیب شممەری، ئەفسەری پۆلیس، بە ئاژانسی ئەنادۆڵوی رایگەیاندووە: لە ئێوارەی شەممەوە، ھێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە ئۆپەراسیۆنێکی پاکسازیکردنی چەند ناوچەیەکیان لە سنووری دیالە لەگەڵ پارێزگای سەڵاحەددین دەست پێکردووە.

گوتیشی: لەئۆپەراسیۆنەکەدا، چوار حەشاگەی رێکخراوی داعش خاپوورکراون کە یەکێکیان ناوەندی فەرماندەیی رێکخراوەکەیە.

باسی لەوەشکرد کە ئۆپەراسیۆنەکە دوای ئەوە دەستی پێکراوە کە جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی نێوان پارێزگای دیالە و سەڵاحەددین زیادی کردبوو.





ئەم هەواڵە 8158جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad