English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سووریا چوار راوێژکاری رووسی کوژران
2018-05-27 [09:16 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاویکردەوە، چوار راوێژکاری وڵاتەکەی لە ناوچەی دێرزووری سووریا، لەلایەن "تیرۆرستانەوە" کوژران.

بە گوێرەی راگەیەندراوی سوپای ئەو وڵاتە، لە ھێرشێکی "تیرۆرستان" بۆ سەر ھێزەکانی سوپای سووریا، ٤٣ تیرۆرست کوژراون و شەش ئۆتۆمبێلیشیان تێکشکاوە.

ھێرشەکە دوێنێ شەو ئەنجامدراوە و جیا لە کوژرانی ئەو چوار راوێژکارە، پێنج راوێژکاری دیکەش بەھۆی بۆردومانەوە برینداربوون.

راوێژکارە سەربازییە رووسی و ئیرانییەکان لەناو خاکی سووریا ھاوکاری سوپای بەشار ئەسەد دەکەن لە رووبەڕووبوونەوەی ئۆپۆزیسیۆنی چەکدار، کە لە ساڵی ٢٠١١ەوە ھەوڵی رووخاندنی دەسەڵاتەکەی ئەسەد دەدەن.





ئەم هەواڵە 4387جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad