English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارە لە كەسوكاری شەھیدان وەردەگیرێت لە سلێمانی
2018-05-27 [09:23 AM]

ZNA-هەولێر


لە سلێمانی چەند کەسێک بەناوی بەڕێوەبەرایەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان تەلەفۆن بۆ کەسوکاری شەھیدان دەکەن و بەناوی مژدەی پێدانی پارچە زەوی و رایکردنی مامەڵەکانیان پارە لە کەسوکاری شەھیدان وەردەکردن.

بە گوێرەی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە تێیدا ھاتووە: "ئاگاداری سەرجەم کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان دەکەین، ماوەیەکە لەلایەن کەسانێکی نەناسراو تەلەفۆن بۆ کەسوکاری شەھیدان دەکرێت، بە مەبەستی بەخشینەوەی مژدە بە پێدانی زەوی و ئیمتیازات، لەبەرامبەر ناردنی باڵانسی تەلەفۆن یان وەرگرتنی پارە بە بیانووی زووتر راپەڕاندنی ئیشوکارەکانیان، بەڵام ئەوە دوورە لە راستییەوە".

لە نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی ئاماژە بەوەکراوە: "سکاڵایی یاسایی لەسەر بکەری ئەو جۆرە کارانە تۆمارکراوە و داواش لە کەسوکاری شەھیدان دەکەین لەکاتی بوونی ھەر حاڵەتێکی لەو جۆرەدا پەیوەندییمان پێوە بکەن".

 





ئەم هەواڵە 4393جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad