English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتانیاهو:کاردەکەین لەسەر پووچەڵکردنەوەی ئاراستەکردنی چەکی خاپووركه‌ر لە سووریاوە بۆ لوبنان
2018-05-27 [11:15 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ یەکشەممە، بنیامین نه‌تانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتی، ئیسرائیل رێگە نادات بە بەرهەمهێنانی چەک لە لوبنان و پێشوازی لێکردنی لە سووریا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ئایا، لە لێدوانێکيدا کە وتەبێژی لاپەڕەکەی ئۆفیر گیندیلمان، گواستییەوە، بنیامین نه‌تانیاهو لەسەرەتای دانیشتنی هەفتانەی حکومەتەکەی لە قودس، جەختی کردەوە، كه‌ کار دەکات لەسەر پووچەڵکردنەوەی ئاراستەکردنی ”چەکی خاپووركه‌ر لە سووریاوە بۆ لوبنان یان بەرهەمهێنانی لە لوبنان".

نه‌تانیاهو، لەدرێژەی قسەکانیدا گوتی، "ئەم چەکانە ئاراستەی ئیسرائیل کراون، ئێمە به‌ مافی خۆمانی ده‌زانین لە یەکلاکردنەوەی چارەنووس و پووچەڵکردنەوەی بەرهەمهێنانی یان گۆڕینی ئاراسته‌كردنیان".





ئەم هەواڵە 4615جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad