English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوایین زانیاری لەسەر پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکان 
2018-05-27 [11:47 AM]

ZNA – ھەولێر 


چەند رۆژێکی دیکە پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکانی ھەرێمی کوردستان لە رێگای سیستەمێکی نوێ دەکەوێتەکار و پێویستە بەشداربوو مانگانە وە یاخود ساڵانە لە رێگای کرینی کارتەوە سەیری پڕۆگرامەکانی تەلەفزیۆن بکات.


لەم بارەیەوە کاروخ نورەدەین، بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای یونایتد میکس میدیا لە لێدوانێکدا  رایگەیاند: تا ٢-٦-٢٠١٨ سیستەمە کۆنە کار دەکات و دواتر کۆمپانیا ئامێری نوێ دەخاتە بازارەوە کە نرخەکەی ٣٩ ھەزارە ، لەگەڵ کڕینی ئامێرەکەش مانگێک فری دەبێت، دواتریش بە چوار جۆر ھاووڵاتیان دەتوانن بەشداری لە سیستەمە تازەکەدا بکەن کە بەم شێوەیە  ..
کارتی یەک مانگی ٦ ھەزار دینارە
 کارتی سێ مانگی ١٥ ھەزار دینارە
کارتی شەش  مانگی ٢٤ ھەزار دینارە
کارتی ساڵانە ٣٦ ھەزار دینارە
ھەروەھا بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە گوتیشی:  ئامێرەکان لە زۆربەی گەڕەک و سوپەڕ مارکێتەکان دەفرۆشرین و چوار ژمارە تەلەفۆنیش بۆ سەنتەری راژەی بەشداربووان لەسەر کارتۆنی ئامێرەکە دیاری کراوە و پەیوەندییەکان بە خۆرایی دەبن.
کۆمپانیای یونایتد میکس میدیا لە ٦-٥-٢٠١٨ موژدەی گۆڕانکاری سیستەمی بە سەرجەم ھاووڵاتییانی شاری ھەولێر و سلێمانی ڕاگەیاند کەوا لە بەرواری ١٩/٥/٢٠١٨ دەست دەکات بە گۆڕینی سیستەمی پەخش لە شاری ھەولێر و سلێمانی بۆ شێوازی DVB/T٢ Code (کۆد)، ھەر لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییەش، لە ھەنگاوی یەکەمدا (١٠) کەناڵی تەلەڤزیۆنی بە کوالیتی(HD) لە ھەردوو شارەکەدا لەسەر تۆڕی دیجیتاڵی تەلەڤزیۆنی زەمینی یونایتد میکس میدیا زیاد دەکرێت.
گۆڕینی سیستەم لە شاری ھەولێر و سلێمانی تا بەرواری ١٥/٦/٢٠١٨ دەخایەنێت و پرۆسەکە بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕ دەبێت بۆ بواردان بە ھاووڵاتییانی خۆشەویست کە بتوانن رسیڤەرەکانی یونایتد میکس میدیا لە بازاڕەکاندا بەدەست بھێنن.


سەرچاوە | k tv
 





ئەم هەواڵە 13342جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad