English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریكا دوو لیوای دیكەی پێشمەرگە پڕچەك دەكات.
2018-05-27 [12:21 PM]

​ZNA- هەولێر


لیوا قارەمان شێخ کەمال جێگری سەرۆکایەتی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، بە ماڵپەڕی غەد پرێسی راگەیاندووە، ئەمریكا بڕیاری داوە ژمارەیەك چەك و پێداویستی سەربازیی دیكە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ئامادە بکات.

ئەمریکا لەم قۆناخەدا  لیواكانی سێ و چوار هێزی پێشمەرگەی ھەرێمی كوردستان پرچەک دەکات و  بە دوو قۆناخ، قۆناخی یەكەم ئۆتۆمبێل و زریپۆشی سەربازی و قۆناخی دووەمیش چەك و پێداویستی سەربازی دەنێرێت.

لیوا قارەمان ئاماژەی بەوەش كردووە، پڕچەككردنی ئەم دوو لیوایە لە كاتێكدایە كە پێشتر لیواكانی یەك و دوو پڕچەك كراون و لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی رێكخستنی ھێزی پێشمەرگەیەدا رێکخراون.





ئەم هەواڵە 2692جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad