English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ٨ کەس بە هۆی لافاو گیانیان لە دەست دا
2018-05-27 [12:38 PM]

​ZNA - هەولێر


بە ھۆی بارانبارین و ھەستانی لافاو لە شارەكانی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان 8 كەس گیانیان لەدەستدا و 3 كەسیش بێسەروشوێن بوون.

 

لە چەند رۆژی رابردوودا بارینی بارانێكی زۆر لە شارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان و ئێران زیانێكی زۆری بە ھاووڵاتیان گەیاندووە و جگە لە زیانە مادییەكان بووە ھۆی گیان لەدەستدانی 8 كەس و بێسەروشوێن بوونی 3 كەسی دیكە. ھەر دوێنێ لە گوندێكی سەر بە پیرانشاری رۆژھەڵاتی كوردستان منداڵێكی تەمەن 3 ساڵان و لە شاری بیجاریش كەسێك بە ھۆی لافاوەوە گیانی لەدەستدا،  لە شارەكانی ورمێ ، سنە، تاران، ئەردەبیل، زەنجان و قەزوێنیش زیانێكی زۆر بە خانوو و ماڵی ھاووڵاتیان كەوتووە.





ئەم هەواڵە 2026جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad