English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گارس بێل ریال مەدرید جێدەھێلێت 
2018-05-27 [12:54 PM]

ZNA – ھەولێر 



 
گارس بێلی وێلزی ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید و پاڵەوانی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ , گومان دەخاتە سەر مانەوەی لەگەڵ یانەی شاھانە. 

دوێنێ شەو لەگەڵ  ئەوەی گارس بێل بەشێوەی یەدەگ ھاتە نێو یاری بەڵام توانی دوو گۆڵ بۆ یانەی ریال مەدرید تۆمار بکات و سەرکەوتن بەدەست بێنێت . 

بەڵام دوای یارییەکە بێل لە لێدوانێکدا رایگەیاند : پێویستە زیاتر یاری بکەم و دەرفەتی زیاترم پێبدرێت , چونکە ئاستم باشە . 

ھەروەھا دوێنێ شەو گاری بێل لە پێگەی خۆی لە تویتەر گۆڵەکەی خۆی بڵاوکردبووە و لە ژێری نووسیبووی " last night" واتا دواھەمین شەو . 
ھەندێک لە شیکەرەوانی وەرزشی دەڵێن , ئەم دوو ئاماژەیە بێل سەرەتایەکە بۆ رۆیشتنی لە یانەی ریال مەدرید , رۆژانی داھاتووش زیاتر بەدەردەکەوێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6646جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad