English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به پێچەوانەی ساڵی رابردوو قەتەر چوار وڵاته عەرەبییەکه سزا دەدات
2018-05-27 [01:26 AM]

ZNA- هەولێر


 

یەک ساڵ دوای ئەوەی وڵاتانی سعوودیا، ئیمارات، بەحرەین و میسر به تۆمەتی "پشتیوانی له تیرۆریسم"، گەمارۆی ئابوورییان خسته سەر قەتەر، ئەم جاره قەتەر مامەڵه به کاڵای ئەم چوار وڵاتەی لەناو خاکی خۆی قەدەغه کرد.

 

بەپێی بەیاننامەی حکومەتی قەتەر که شەوی رابردوو دەرچوو: "بەهۆی راگرتنی کاروباری گومرکی بۆ هاورده کردنی کاڵا لە وڵاته گەمارۆکارەکان، بۆ پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتیان، فرۆشتنی بەرهەمەکانی ئەم چوار وڵاته قەدەغه دەکرێت."

 

سەرەڕای ئەمه، بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی "ئەلوەتەن"ی قەتەری لەسەر زاری بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانی و ئابووریی ئەم وڵاته، هۆکاری دواکەوتنی یەک‌ساڵەی قەدەغه کردنی فرۆشتنی بەرهەمەکانی ئەم چوار وڵاته له قەتەر، بۆ دڵنیابوون بوو لەوەی هاوڵاتیان تووشی کەمی و گرانیی کاڵا نابن.

 

حکومەتی سعوودیا و سێ هاوپەیمانەکەی، ساڵی رابردوو به تۆمەتبار کردنی قەتەر به "پشتیوانی له تیرۆریسم"، پەیوەندییه دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ ئەم وڵاته پچڕاند و رێگەی ئاسمانی و دەریایی‌شیان لەسەر قەتەر داخست.

 

قەتەر ئەم تۆمەتانەی رەتکردەوه و مەرجی ئەم وڵاتانەشی بۆ پەیوەندیی دووباره قبووڵ نەکرد. ئەم چوار وڵاته ١٣مەرجیان بۆ پەیوەندیی دووباره لەگەڵ قەتەر دانابوو. لەوانه: پچڕاندنی پەیوەندی لەگەڵ ئێران، داخستنی کەناڵی ئەلجەزیره و دەرکردنی ئەندامانی ئیخوان ئەلموسلمین له خاکەکەی.

 

بەپێی هەواڵێکی رۆیتەرز، سەرەڕای کەم‌کردنی سەدا٤٠ی کاڵا له قەتەر له سەرەتای گەمارۆکان، بەڵام دوای ساڵێک قەتەر توانیی به بەرهەم‌هێنانی زیاتری خۆراک و هەروەها هێنانی کاڵا له وڵاتانی دیکه به تایبەت تورکیا و کردنەوەی هێڵی دەریایی لەگەڵ عەمان، بگەڕێتەوه باری ئاسایی.

 

پێشتر بەرهەمی چوار وڵاته گەمارۆکارەکه له رێگەی وڵاتانی دیکەوه دەگەیشته قەتەر.





ئەم هەواڵە 6496جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad