English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌باره‌ت به‌ناڕەزایی له‌به‌رانبه‌ر ئەنجامی هەڵبژاردن، كۆمسیۆن روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
2018-05-27 [02:58 AM]

ZNA - هه‌ولێر


کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردەنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، بۆ خستنەڕووی داتاکان کۆمسیۆن ئاماەیە هاوکاریی لێژنە حکوومی، دادوەری یان پەرلەمانییەکان بکات.

لە بەیاننامەیەکدا، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە نۆ خاڵ، چەند زانیارییێک لەبارەی پرۆسەکەوە ئاشکرا دەکات.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئامێر و کەلوپەلە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدان بەپێی یاسای کۆمسیۆن کڕاون و کۆمسیۆنیش ئامادەیە بەڵگەکانی ئەو کەلوپەلانە ئاشکرا بکات.

وتیشی، داتاکانی بنکەکانی دەنگدان بەشێوەیێکی نادیار "مشفر" لەگەڵ راپۆرتێک لەبارەی سەلامەتیی گوێزەرەوەی داتاکان، گەیەندراونەتە کۆمسیۆن.

باسی له‌وه‌ش كرد، داتاکان جگە لە گواستنەوە بە سێرڤەر، بە فلاش میمۆریش گواستراونەتەوە و هەردوو داتا گوازراوەکەش بەراورد کراون و یەکانگیر بوون جگە لە پارێزگای کەرکووک، کە بەهۆی دەستبەسەرداگرتنی چەند بنکەیێک لەلایەن لایەنگرانی حزبەکان، فلاش میمۆرییەکان نەگەڕێندراونەتەوە کۆمسیۆن.

- راپۆرتی کاغەزیی بنکەکانی دەنگدان لە وێستگەکاندا چاپ کراون و وێنەیێکی وەرەقەکای دەنگدانیش لەسەر هارد دیسک دانراوە و دراوەتە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان.

- وێستگەکنی دەنگدان لە دەرەوە و ناو کەمپەکان رێژەی %2ـی وێستگە گشتییەکانی دەنگدانیان پێکهێنا و بەشێکیان بەهۆی بوونی سکاڵای سوور، رەت کرانەوە.

- هەموو ئەو رێکارانەی سەرەوە بە ئاگاداریی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام دراون.

- هیچ کەس و لایەنێک توانای چوونە ناو سێرڤەری دەنگدانی ئەلیکترۆنی نەبووە.

- کۆمسیۆن ئاماەیە هاوکاریی لێژنە حکوومی، دادوەری یان پەرلەمانییەکان بکات بۆ خستنەڕووی داتاکان و هۆشدارییش دەداتە ئەو لایەنانەی باس لە لایەنداریی کۆمسیۆن بۆ هەندێک لایەن دەکات و دەڵێت: "مافی ئەوەمان هەیە رووبەڕووی دادگایان بکەینەوە".

- هەموو ئەو کەس و لایەنانەی ناڕەزاییان لە ئەنجامەکان هەیە، دەتوانن بە گرتنەبەری روێشوێنە یاساییەکان، تا رۆژی 31/5/2018 لە دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن.

 

 





ئەم هەواڵە 6349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad