English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک‌کۆماری کۆریای باشوور: کۆریای باکوور خوازیاری گفتوگۆ لەگەڵ ترامپ و لەناوبردنی چەکه ئەتۆمییەکانیەتی
2018-05-27 [03:56 AM]

ZNA- هەولێر


 

"مون جائێ ئین" سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور، رۆژێک دوای دیداره چاوەڕوان‌نەکراوەکەی لەگەڵ "کیم جۆنگ ئون" سەرۆکی کۆریای باکوور گوتی، کۆریای باکوور پێداگری لەسەر گفتوگۆ لەگەڵ ترامپ دەکات. مون هەروەها پەیامێکی گرینگی لەلایەن ئەمەریکاوه بۆ کۆریای باکوور پێبوو.

 

سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور گوتی، کیم جونگ ئون پابەندیی خۆی به چەک کردنی هەموو چەکه ئەتۆمییەکانی نیمچه دورگەی کۆریا دووپات کردۆتەوه. مون و کیم دوێنێ له ناوچەی سنووریی "پان مونجوم"ی نێوان دوو کۆریا کۆبوونەوه.

 

ئەم دیداره چاوەڕوان‌نەکراوه که دوو سەعاتی خایەند، دوای دیداره مێژووییەکەی یەک مانگ لەمەوبەری مون جائێ ئین و کیم جونگ ئون ئەنجام درا.

 

مون ئەمڕۆ له کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی‌دا راشیگەیاند، لەم دیدارەدا هەردوولا رێککەوتوون که دانیشتنی رۆژی ١٢ی تەممووزی نێوان سەرۆکەکانی کۆریای باکووری و ئەمەریکا به سەرکەوتوویی بەڕێوەبچێت.

 

له هەمان کاتدا ئاژانسی هەواڵی حکومەتی کۆریای باکوور(KCNA) بەیاننامەیەکی دەرکرد و رایگەیاند، کیم جونگ ئون پێداگره لەسەر بەڕێوەچوونی دیداری نێوان خۆی و ترامپ له کاتی دیاریکراوی خۆیدا.

 

Dw-world





ئەم هەواڵە 4246جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad