English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوایین زانیاری لەسەر ئازادکردنی فەرھاد پیرباڵ 
2018-05-27 [04:17 AM]

ZNA – ھەولێر 


بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، بەمزووانە فەرھاد پیرباڵ ئازاددەکرێت.


عەبدوڵخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەولێر  رایگەیاند، فەرھاد پیرباڵ ئازاددەکرێت و تەنیا رێوشوێنە یاساییەکان ماون.

رۆژی ١١-٣-٢٠١٨ بەپێی ماددەی ٢٢٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ـی ساڵی ١٩٦٩ و بە فەرمانی دادوەری گشتی، فەرھاد پیرباڵ دەستبەسەرکرا.

فەرھاد پیرباڵ، نووسەر و مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدینە. لە ساڵی ١٩٦١ لە شاری ھەولێر لەدایکبووە و قۆناخی زانکۆی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە.
پیرباڵ لە زانکۆی سۆربۆنی پاریس دکتۆرای لەبواری "مێژووی ئەدەبی کوردی" بەدەستھێناوە و لە ساڵی ١٩٩٤ گەڕاوەتەوە ھەرێمی کورستان. خاوەنی زیاتر لە ٤٠ کتێبە.

سەرچاوە | رووداو
 





ئەم هەواڵە 3682جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad