English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیژنه‌ی یاسایی: هەر بڕیارێك له‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بدرێت ئەگەری شەڕی ناوخۆی لێ ده‌كرێت
2018-05-27 [04:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


  سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، ناكرێت پەرلەمان له‌ پشووی خۆیدا كۆ ببێتەوە، تەنیا كۆبوونەوەی نائاسایی نەبێت، بەپێی دەستووری عێراق، نە پەرلەمان و نە دادگای فیدراڵی ناتوانن بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بدەن، بۆیە كۆبوونەوەی سبەی پەرلەمان، هیچ بەهایەكی یاسایی و دەستووریی  نییە و مه‌ترسیداره‌، پارتییش بەشداریی تێدا ناكات.

موحسین سەعدوون، سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، لە ئێستادا پەرلەمانی عێراق لە پشووی یاسادانانی خۆیدایە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، ناكرێت پەرلەمان لەو ماوەیەدا كۆ ببێتەوە، تەنیا كۆبوونەوەی نائاسایی نەبێت، بۆیە ئەو كۆبوونەوەیەی هەندێك كوتلە و سەرۆكی پەرلەمان هەوڵی بۆ دەدەن، هیچ بەهایەی یاسایی و دەستووریی نییە.

سەعدوون گوتیشی، بەپێی دەستووری عێراق هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان له‌ دەستەڵاتی پەرلەماندا نییە، چونكە پەرلەمان دەتوانێ یاسا دەركات و هەمواریان بكاتەوە، بەڵام بۆ ئەنجامی هەڵبژاردن، پەرلەمان ئەو مافەی نییە.

وتیشی، دادگای فیدراڵی تەنیا مافی پەسەندكردنی ئەنجامەكانی هەیە نەك هەڵوەشاندنەوەیان، بۆیە ئەوانەی داوای هەڵوەشاندنەوەی دەكەن، پێچەوانەی دەستوور و یاساكانی عێراق ڕەفتار دەكەن.

سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، باسی لەوەش كرد، ئەگەر سبەی نیسابی یاساییش تەواو بێت، پەرلەمان ناتوانێً هیچ بڕیارێك بدات، چونكە ئەوانەی ئێستا دەیانەوێت ئەو بڕیارە بدەن، هەر خۆیان بوون داوایان دەكرد دەنگدانی ئەلیكترۆنی بێت و خۆیشیان دەنگیان پێ داوە، بۆیە بۆ ئەوەی ئەنجامەكان هەڵوەشێندرێنەوە، پێویستە یاساكە جارێكی دیكە هەموار بكرێتەوە كە ئەمەیش 20رۆژی زیاتر دەوێت و دەبێ پەرلەمانیش لە پشوودا نەبێت، بۆیە ئەمە كارێكی زەحمەتە و ناكرێت.

موحسین سەعدوون، ئاشكراشی كرد، پارتی دیموكراتی كوردستان بە هیچ شێوەیەك بەشداری لەو دانیشتنانەی پەرلەماندا ناكات، چونكە پێچەوانەی یاسا و دەستوورن، بۆیە بایكۆتی دەكەین و بەشداری ناكەین، لەبەر ئەوەی هەر بڕیارێك بدرێت مەترسیدارە و ئەگەری شەڕی ناوخۆی لێ دەكەوێتەوە.

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ماوەی چەندین رۆژە لە رێگەی ئەو پەرلەمانتار و كوتلانەی دەنگی پێویستیان نەهێناوە كە خۆشی یەكێكە لەوانەی لەو هەڵبژاردنەدا دەرنەچووە، هەوڵی ئەوە دەدەن كۆبوونەوەیەكی پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدەن و تێیدا ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەڵوەشێننەوە، تاوەكو ئێستایش سێ كۆبوونەوە ئەنجام دراون و نیسابی یاسایی تەواو نەبووە و كۆبوونەوەكان دوا خراون، بۆیە بڕیارە سبەی دووشەممە هەوڵێكی دیكە بدەن بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 6316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad