English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیا دەیەوێت بگەڕێتەوە نێو یەكێتیی ئەورووپا
2018-05-27 [11:50 AM]

ZNA- ھەولێر


 ڕۆژنامە (تەلیگراف)ی بەریتانی پلانێكی دەوڵەتەكەی ئاشكرا كرد بۆ گەڕانەوە بۆ نێو خێزانی یەكێتیی ئەورووپا، ئەمەش سەرباری ئەوەی بڕیاری چوونە دەرەوەی تەواو بووە.


رۆژنامەكە ئاماژەی بەبڵاوبوونەوەی چەند گومانێك كردووە، كە نیشانەن بۆ ئارەزووی لەندەن بۆ پاشگەزبوونەوە لە بڕیاری كشانەوەكەیان لە یەكێتیی ئەورووپا.


(تەلیگراف) نووسیویەتی گومانەكان دوای ئەوە سەریانهەڵدا كە حكوومەتی لەندەن بڕی 1.1 مليۆن دۆلاری بۆ چالاكییەكانی پەیوەست بەهەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی ئەورووپا لە ناوەڕاستی 2019دا تەرخان كرد.


رۆژنامەكە پرسیویەتی كە بەپێی بڕیاری برێكسیت، دەبێ بەریتانیا لە مانگی ئاداردا بە تەواوی كشابێتەوە لە یەكێتیی ئەورووپا، كەچی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەورووپا لە مانگی ئایاردا بەڕێوەدەچێت، واتە دوو مانگ دوای چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەورووپا، كەواتە بەریتانیا بۆچی ئەم پارەیەی تەرخان كردووە؟





ئەم هەواڵە 3703جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad