English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌م یانه‌یه‌وه‌ نرخێكی خه‌یاڵی بۆ بەیڵ
2018-05-28 [05:58 AM]

ZNA – ھەولێر


سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، مانچێستەر یونایتد ئامادەیە بە نرخێکی خەیاڵی گاریس بەیڵ بگوازێتە ریزەکانی.

رۆژنامەی زەسەن نووسیویەتی، مانچێستەر یونایتد دەستەوارەیەکی بەبڕی ٢٠٠ ملیۆن پاوەند، واتە زیاتر لە ٢٢٧ ملیۆن یۆرۆ دەکات، ئامادەیکردووە بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا پێشکەشی یانەی ریال مەدرید بکات بۆ ئەوەی لە ھاوینی داھاتوو دەستبەرداری بێت.

 زەسەن روونیکردووەتەوە، مانچێستەر بۆ پەلکێشکردنی گاریس بەیڵ ئامادەیە ٧٤٠ ھەزار یۆرۆ وەک مووچەی ھەفتانە بدات بە یاریزانە وێڵزییەکە.

دوای تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە کۆتایی چامپیۆنزلیگ و بەو ھۆیەوە ریال مەدرید نازناوەکەی لە لیڤەرپوول بردەوە، زیدانی راھێنەر تاوەکو دوای سێ کاژێر باسی بەیڵی نەکرد، ھەروەھا بەیڵیش لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، چەند رۆژێک پشوودەدات، دواتر بەباشی بیردەکاتەوەو چارەنووسی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید یەکلادەکاتەوە.

لەوەتەی زیدان بووەتە راھێنەری ریال مەدرید بەیڵ پێگەی خۆی وەک یاریزانی سەرەکی لەدەستداوە.


رووداو





ئەم هەواڵە 3037جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad