English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قایمقامیەتى هه‌ولێر هاووڵاتیان لەو جۆره‌ خواردنه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نه‌یكڕن
2018-05-28 [07:18 AM]

ZNA-هەولێر


لە ڕاگەیەندراوێکدا قایمقامیه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر،ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لەگەڵ هاتنى مانگی رەمەزاندا بازاڕکردن زۆر دەبێت و جۆرەها کاڵای باش و خراپ دەخرێنە بازاڕاوە، بۆیە ئاگاداربن لەکاتی کڕینی گۆشتدا، ئه‌و جۆره‌یان مه‌كڕن کە بڵقی سپی بچوکی لەسەر درووستبووه‌.


ده‌قى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى قایمقامیه‌تى هه‌ولێر 

لەگەڵ نزیک بوونەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بازاڕکردن زۆر دەبێت و جۆرەها کاڵای باش و خراپ دەخرێنە بازاڕاوە،بۆیە ئاگاداربن لەکاتی کڕینی هەر شت و مەکێکدا،بۆ نموونە ئەگەر گۆشتتان بینی وەکو ئەم وێنەیەی خوارەوە کە بلقی سپی بچوکی لەسەر درووستبووە مەیکڕن، چونکە گۆشتەکە بەم کیسە(cyst) هێلکانەی بەکتریا پیس بووە لەکاتی خواردنیدا ئەگەری تووشبوونی کەسەکەی هەیە بە نەخۆشی (سیل) و کێشە بۆ کۆئەندامی هەرس دروست دەکات،وە ئەم جۆرە کیسانە بە کولاندن لەناوناچن بەڵکو پێویستە ئەم جۆرە گۆشتە یەکسەر بسوتێنرێ و لەناو ببرێ..

‏‎ڕاگه‌یاندنی قایمقامیەتى قەزاى ناوەندیى هه‌ولێر

 





ئەم هەواڵە 8059جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad