English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنی به‌زالیا چ سوودێكی هه‌یه‌
2018-05-28 [07:21 AM]

هەولێر _ ZNA



به‌زالیا یه‌كێكه‌ له‌و جۆره‌ خۆراكانه‌ی به‌هایه‌كی خۆراكی به‌رزی هه‌یه‌ و سوودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌زالیا برێكی زۆر ماده‌ی ریشاڵی و ڤیتامین له‌خۆ ده‌گرێت.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ری "organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ سووده‌كانی خواردنی به‌زالیا ده‌كات و ده‌ڵێت، له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خواردنی به‌زالیا چه‌ندان سوودی هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ و له‌ چه‌ندان نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ده‌تپارێزێت، چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ سه‌وزه‌یه‌ پێكهاته‌ی خۆراكی باشی تیادایه‌ و دژه‌ ئۆكسان و ڤیتامینه‌كانی E و C تێدایه‌ له‌گه‌ڵ ماده‌ی ڕیشاڵی به‌سوود كه‌ چه‌ندان كاریگه‌ری باش له‌سه‌ر جه‌سته‌ دروست ده‌كه‌ن، بۆیه‌ لێره‌دا باس له‌ چه‌ند سوودێكی خواردنی به‌زالیا ده‌كه‌ین:

یه‌كه‌م – سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ به‌هێز ده‌كات: یه‌كێك له‌ سووده‌كانی خواردنی به‌زالیا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌تپاریزێت له‌ نه‌خۆشی مه‌ترسیدار به‌تایبه‌ت نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌ی "ئه‌لفا كارۆتین و بێتا كارۆتین" كه‌ دوو دژه‌ ئۆكسانی به‌هێزن و به‌رپرسن له‌ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ و پاراستنی جه‌سته‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان.

دووه‌م – رۆژانه‌ خواردنی به‌زالیا كێش كه‌م ده‌كاته‌وه‌: پزیشكان ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كێشیان زیاده‌ رۆژانه‌ به‌زالیا بخۆن، جونكه‌ ئه‌م رووه‌كه‌ یارمه‌تی جه‌سته‌ ده‌دات له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری زیاد و كالۆری به‌رز له‌ناویدا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌زالیا ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌ ریشاڵییه‌ جیاوازه‌كان كه‌ سوودیان هه‌یه‌ له‌م پرۆسه‌یه‌دا.





ئەم هەواڵە 2182جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad