English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریكا سێ بەرەی حەشدی شەعبی دەخاتە لیستی تیرۆرەوە
2018-05-28 [08:00 AM]

​ZNA – هەولێر


كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌ پرۆژه‌ بڕیارێكدا، سێ بەرەی حەشدی شەعبی وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی ده‌ناسێنێت و پرۆژه‌كه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن.

به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌یه‌كی كۆنگرێسی ئه‌مریكی كه‌ له‌ میدیاكانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق و بووتنه‌وه‌ی نوجه‌با و حزبوڵلای عێراق وه‌ك تیرۆریست پۆلێنكراون.

ئه‌و گرووپه‌ شیعه‌ مه‌زهه‌به‌ چه‌كدارانه‌ی عێراق به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێن كه‌ راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی و ئاراسته‌ ده‌كرێن و له‌ ماوه‌ی رابردووشدا چه‌ندن جار هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ كردووه‌ تا پاشه‌كشه‌ بكه‌ن و ئه‌گه‌ر نه‌كشێنه‌وه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ریان.

له‌ چه‌ند مانگی رابردووشدا سه‌ركرده‌كانی ئه‌و گرووپه‌ شیعییانه‌ له‌ لوبنان و له‌ نزیك سنووره‌كانی ئیسرائیل ده‌ركه‌وتن وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئیسرائیل لێكدرایه‌وه‌.

ئه‌و گرووپه‌ چه‌كدارانه‌ی شیعه‌ له‌ناو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بووه‌ و له‌ كاتی هێرشكردنه‌ سه‌ر شاری كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش.

قه‌یس خه‌زعه‌لی رێبەرایەتی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق دەكات و هەروەها بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌باش به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌كرم كه‌عبی بەرێوەدەچێت .

 





ئەم هەواڵە 7282جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad