English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دووهێزی هاوپەیمان لەرەققە دەبێتە شەڕیان
2018-05-28 [08:19 AM]

​ZNA – هەولێر


هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)لەگەڵ لیوای شۆڕشگێرانی ره‌ققه‌ شەڕ دەكەوێتە نێوانیان، ئەمە لەكاتێكدایە كە هەر  دوو هێزەكە هاوپەیمانن و له‌ژێر چه‌تری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كار ده‌كه‌ن .

بەپێی میدیاكانی سووریا، هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ھێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر باره‌گای لیوای شۆڕشگێڕانی ره‌ققه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی رومێله‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری ره‌ققه‌ و هاوپه‌یمانانیش بۆ دامركاندنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ هاتوونه‌ته‌ سه‌ر هێڵ و هه‌وڵیانداوه‌ رێگه له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی بگرن.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "ره‌ققه‌24" هۆكاری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ بووه‌ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ چوونه‌ته‌ سه‌ر ماڵی فه‌رمانده‌یه‌كی لیوای شۆڕشگێڕانی ره‌ققه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش رووبه‌ڕووی ھێزه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌ بوونه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ شه‌ڕ درووست بووه‌".

پێگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ نوسیوویه‌تی: "دواتر هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ ته‌قه‌یان كردووه‌و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش دژیان هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام و بۆیه‌كه‌مجار خۆپیشاندانیان له‌ دژیان كردووه‌و داوایان كردووه‌ له‌ ره‌ققه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌، ناچار هێزێكی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی دژی داعش چوونه‌ته‌ ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی لیوای شۆڕشگێڕانی ره‌ققه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ ناكۆكییه‌كانی نێوانیان بهێنن.

 





ئەم هەواڵە 4267جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad