English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆناڵد ترەمپ: شاندی ئەمریكا گەیشتۆتە كۆریای باكوور
2018-05-28 [08:33 AM]

​ZNA – هەولێر


شاندی ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی ئامادەکاری بۆ ئه‌نجامدانی لووتكه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی كۆریای باكوور كیم جۆنگ ئون له‌گه‌ڵ شاندی كۆریای باكوور كۆبۆوه‌.

 

له‌مباره‌یه‌وه‌ تره‌مپ له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند:‌ به‌مه‌به‌ستی به‌رنامه‌دانان بۆ لووتكه‌ی نێوان ئه‌و له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون شاندی ئه‌مریكا گه‌یشتۆته‌ كۆریای باكوور
 
تره‌مپ نوسیوێتی: "كۆریای باكوور هێزێكی شاراوه‌ی ناوازه‌ی هه‌یه‌ و له‌و باوه‌ڕه‌ دام رۆژێك ده‌بێته‌ وڵاتێكی مه‌زن له‌ بواری ئابووری، له‌مڕووه‌وه‌ كیم جۆنگ ئون بۆچوونی وه‌ك هی منه‌".
 
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هێزه‌ر ناوێرت رایگه‌یاند: كه‌ شاندی ئه‌مریكا له‌ گوندی پانمونجۆن كه‌ ناوچه‌یه‌كی داماڵدراوه‌ له‌ چه‌ك له‌گه‌ڵ شاندی كۆریای باكوور كۆبۆته‌وه‌
 
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ناوێرت دا هاتووه‌: "ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك و سه‌رۆكی كۆریای باكوور كیم جۆنگ ئون".




ئەم هەواڵە 4450جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad