English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێباز حه‌ملان: به‌ په‌سندكردنی پڕوژه یاسای چاكسازى ده‌ستكاریی پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ ده‌كرێت
2018-05-28 [08:42 AM]

ZNA - ھەولێر


رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی وئابووری له‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ یاساى چاكسازى، كه ئێستا له‌ په‌رله‌مانی كوردستانه، وه‌ك خۆى جێبه‌جێ بكرێت، ده‌بێته‌ هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كى زۆرى به‌فیرۆچوو وده‌ستكاریكردن له‌ سیسته‌مى پاشكه‌وتى مووچه‌ كه‌ له ‌به‌رژه‌وه‌ندى مووچه‌خۆران ده‌بێت. له‌به‌ر مادده‌ى سێیه‌م كه ‌تایبه‌ته‌ به‌ مووچه‌ وخانه‌نیشنى پله‌ باڵاكان پرۆژه‌ یاساكه‌ گه‌ڕێندرایه‌وه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان.

وه‌زیری دارایی وئابووری گوتی، "ئێمه‌ له‌ حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌م پڕۆژه‌یه‌مان‌ به‌ پێى یاساى  ژماره‌ 9 ساڵى 2014 بۆ په‌رله‌مان نارد به‌ جۆرێك كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى خزمه‌تى وه‌زیفیان له‌ پانزه‌ ساڵ كه‌متر بێت و ته‌مه‌نیان له‌ په‌نجا ساڵ كه‌متر بێت خانه‌نیشن نه‌كرێن. ئه‌و مادده‌یه‌ دادپه‌روه‌رییه‌كی زۆر باشى تێدابوو. ئێستاش داوا ده‌كه‌ین ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ په‌سند و كارى پێ بكرێت و ئه‌و كه‌سانه‌ى زیاد له‌ مووچه‌یه‌كیان هه‌یه‌ كه‌ به‌ پێێ یاسا رێك نه‌خراون، رێكخستنه‌وه‌یان بۆ بكرێت."

هه‌روه‌ها گوتی، "له‌ ناو پڕۆژه‌ یاساى چاكسازى باس له‌ مووچه‌، ده‌رماڵه‌، به‌خشین  وئمتیازاته‌كانى دیكه‌ كراوه‌. هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ئه‌ژمارێكى بانكى بۆ ده‌كرێته‌وه‌ و ئه‌و ئیلتزاماته‌ ماددیه‌ى هه‌یه‌ بۆى ده‌خرێته‌ سه‌ر ئه‌ژماره‌ بانكییه‌كه‌ كه ده‌كرێت بۆ زۆر بواری دیكه‌ش به‌ كار بهێنرێت، به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندى نێوان حكومه‌ت و مووچه‌خۆران."

له‌باره‌ی بڕیاری راگرتنی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران وچۆنییه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه به‌ر ئه‌و رێنماییه‌ كه‌وتوون، رێباز حه‌ملان گوتی "پاڵپشت به‌ بڕیارى ئەنجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌ 56 له‌ 21/12/2015، له‌سه‌ر بنه‌ماكانى ئه‌حكامى بڕگه‌ (1/أ) له‌ مادده‌ى (19) له‌ یاسایى راژه‌ى شارستانى ژماره‌ (24) ساڵى 1960 هه‌مواركراو بڕیار دراوه‌ كه‌ هیچ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌رانى پله‌ وه‌زیفییه‌ گشتیه‌كان له‌ هه‌رێم تا په‌سندكردنى بودجه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجام نه‌درێت. له‌ هه‌ر كاتێك كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم بودجه‌ى په‌سندكراوى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌بوو، پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ ئاسایى ده‌بێته‌وه‌ وله‌باره‌ی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كه‌شی‌ ئه‌وكات له‌ چوارچێوه‌ى یاسای كارپێكراوه‌كان بڕیارى له‌سه‌رده‌درێت."

رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی

دەربارەی رێكه‌وتنی ئێستای حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ ناردنی مانگانه‌ بڕێك پاره‌ بۆ هه‌رێم بۆ مووچه‌خۆران، وه‌زیری دارایی و ئابووری گوتی، "ئەم رێکەوتنە ده‌رئه‌نجامی ده‌ورى گرنگى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم وسه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بوو وله‌ به‌رژه‌وه‌ندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دایه‌."

وه‌زیری دارایی به ئاماژه‌پێدان به‌وه‌ی كه به‌شێكی زۆری مووچه‌ بۆ كه‌رتی ئه‌منی وسه‌ربازی ده‌چێت گوتی له سه‌دا 70ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ر دوو كه‌رتی مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه. لێبرینه‌كان (پاشه‌كه‌وت) له‌ هه‌ردوو كه‌رت به شێوه‌یه‌كی جیاوازن.

وه‌زیری دارایی وئابووری گوتی، پاش ئه‌وه‌ی مووچه‌ى كه‌سوكارى شه‌هیدان، ئه‌نفالكراوان وزیندانیانى سیاسى ده‌خرێته‌ سه‌ر بودجه‌ى سیادى عێراق، نزیكه‌ی 38 ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌رێته‌وه.

داهاتی ناوخۆ و نه‌وت و دابەشکردنی

له باره‌ی داهاتی ناوخۆ و نه‌وت، رێباز حه‌ملان گوتی داهاتى ناوخۆ مانگانه 110 بۆ 130 ملیار دیناره‌‌، كه‌ كردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم  وده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی داخراو كاریگه‌رى زۆرى له‌ سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆیی هه‌یه‌.

وتیشی داهاتی نه‌وت مانگانه گۆرانكاری به‌سه‌ردا دێت وهه‌رێمی كوردستان رۆژانه 300 بۆ 320 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات ومانگانه 378 ملیار دینار دێته‌ وه‌زارتی داراییه‌وه‌.

هەروەها ده‌رباره‌ی سندووقی داهاتی نه‌وت، وه‌زیری دارایی گوتی کە له ‌په‌رله‌مانی كوردستان یاساى تایبه‌تى بۆ ده‌رچووه‌ و ماوه‌ته‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم په‌یڕه‌وێكى بۆ دابنێت، به‌ڵام تا ئێستا نه‌چۆته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

وه‌زیری دارایی سه‌باره‌ت به‌ چۆنییه‌تی دابه‌شكردنی داهات بۆ بواره‌ جیاوازه‌كانی مووچه، وه‌به‌رهێنان، خه‌رجى  داموده‌زگاكانى حكومه‌ت  وقه‌رزه‌كانی، گوتی له‌ سه‌دا 35ی داهاتی نەوت بۆ پێشینەكانی شایستە داراییەكانی كۆمپانیایی نەوت، پێشینەی قەرزی تاریفەی خەرجی و گواستنەوە وهەناردەكردنی نەوت لە توركیا و پێشینەی گەڕانەوەی پارەی كاشی قەرزی توركیایه‌ و له‌ سه‌دا 65 بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ته‌رخان ده‌كرێت.

لە كۆی گشتی داهاتی ناوخۆ ونەوت دوای ده‌رچوونی خەرجییه‌كان وله‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه‌ پارەیه‌ی مانگانە له‌ حكومەتی فیدرالی بۆ هه‌رێم‌ دێت، نزیكەی له‌ سه‌دا 83 بۆ پێدانی مووچە ته‌رخان ده‌كرێت.

له‌ سه‌دا پێنج بۆ خه‌رجی پێشینه‌كانی داموده‌زگاكان وله‌ سه‌دا هه‌شت بۆ خه‌رجی كه‌لوپه‌لی خزمه‌تگوزاری (دەرمان و پزیشكی، كرێی كارەبا، خواردن، چاككردنەوە، شاندن، چاپكردن، خەرجی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و خاوێنكردنەوە) و له‌ سه‌دا چواریش بۆ بواری وه‌به‌رهێنان ته‌رخان ده‌كرێت.

شه‌فافییه‌ت له‌ داهات

وه‌زیری دارایی وئابووری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ داهاتی حكومه‌ت له دوو جه‌مسه‌ره‌وه‌‌ وردبینی بۆ ده‌كرێت، "یه‌كێكیان له‌سه‌ر ئاستى نه‌وته كه كۆمپانیاى دیلۆیت پێداچوونه‌وه‌و ورودبینى به‌ سه‌رجه‌م كه‌رتی نه‌وت ده‌كات له‌ هێنانه‌وه‌ وسه‌رفكردنى پاره‌كه. بۆ داهات وخه‌رجییه‌كانی ساڵى 2017 زۆربه‌ى كاره‌كانی ته‌واو بووه‌ و وردبینى له‌ داهات  و خه‌رجییه‌كانی ساڵى 2018 وساڵانى رابردووش ده‌كات. جه‌مسه‌رى دووه‌میش له‌ وه‌زاره‌تى دارایى وئابوورییه.‌ كۆمپانیاى ئینڤێنتس پێداچوونه‌وه‌ به‌





ئەم هەواڵە 13618جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad