English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران شوێنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ئاشكرا ده‌كات
2018-05-28 [09:13 AM]

ZNA-هەولێر


سەرچاوەیەکی فەرمی بە رۆژنامەی The Express Tribune))ـی پاکسانی گوتووە: "دوو بەرپرسی باڵای ئێرانی شاندێکی پاکستانی بە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی پاکستان "عەشتار ئەوساف"ـیان ئاگادارکردووەتەوە کە راپۆرتی ھەواڵگریی باوەڕپێکراویان لە بەردەستدایە و دەیسەلمێنێ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ژمارەیەک چەکداری داعش و ئەبو بەکر بەغدادی رێبەری رێکخراوەکەی گواستووەتەوە بۆ ئەفغانستان".

سەرچاوەی رۆژنامە پاکستانییەکە گوتوویەتی: "ئێرانییەکان بە شاندە پاکستانییەکەیان گوتووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەیانەوێت پاکستان و ئێران بکەنە عێراق و سووریا و لیبیا و ئەفغانستان".

روونیشیکردووەتەوە، ئەو شاندەی پاکستان لەسەر بانگھێشتی فەرمی محەمەد جەعفەر مونتەزری، داواکاری گشتی ئێران، پێش دوو ھەفتە چوونەتە تاران و چەندین پرسی پەیوەست بە ھەر دوو وڵاتیان تاوتوێ کردووە.

بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامە پاکستانییەکە، شارەزایان لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە پەیامەکەی ئێرانیان بە بایەخێکی زۆرەوە وەرگرتووە و وەزیری دەرەوەی پاکستانیش چەند جارێک گومانی خۆی لە بوونی چەکدارانی داعش لەو ناوچانە دەربڕیووە و ھەر یەکە لە رووسیا و تاجیکستانیش مەترسی خۆیان لە پاڵپشتیکردنی ئەمریکا بۆ داعش خستبووە روو.

بەڵام تا ئێستا جگە لە سەرچاوەی رۆژنامە پاکستانییەکە، ھیچ لایەنێکی دیکەی نێودەوڵەتی و بەرپرسانی ئەفغانستان و پاکستان بە فەرمی قسەیان لەبارەی ئەو زانیارییانەی ئێرانییەکان نەکردووە.





ئەم هەواڵە 4258جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad