English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا سزا دەخاتە سەر فرۆکەکەی حەسەن رۆحانی
2018-05-28 [09:23 AM]

ZNA- ھەولێر


سزای نوێیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ حكومه‌تی ئێران بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كۆمپانیای " دێنا ئێروێیز " كه‌ خزمه‌تگوزاری فڕۆكه‌وانیی پێشكه‌شی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌كات، بكه‌وێته‌ به‌ر ئابلۆقه‌.

وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا له‌ لیستی سزا نوێیه‌كانی خۆیدا ناوی ئه‌و كۆمپانیایه‌شی داناوه‌ كه‌ خزمه‌تگوزرای پێشكه‌شی فڕۆكه‌ی تایبه‌تیی سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌كات.

ئه‌م ئابلۆقه‌یه‌ كه‌ خراوه‌ته‌سه‌ر كۆمپانیای " دێنا ئێروێیز " له‌توانایدایه‌ پێش له‌ گه‌شتی فڕۆكه‌ی تایبه‌تی رۆحانی له‌ سه‌ردانه‌ فه‌رمییه‌كاندا بگرێت، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ كه‌ خزمه‌تگوزاری و هاوكاری پێشكه‌شی كۆمپانیا ئێرانییه‌كه‌ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ هاوكاری خۆیانی له‌گه‌ڵ بپچڕێنن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مكاره‌ نه‌كه‌ن خۆیان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ تووشی سزا ده‌بنه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 3688جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad