English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتووچۆی هه‌ولێر بڕیارێكى گرنگ ده‌رده‌كات
2018-05-28 [09:39 AM]

ZNA-هەولێر



ئەمڕۆ دوو شەممە رێکەوتی ٢٨ ی ئایاری ی ٢٠١٨  فازل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر لە پەیجی تایبەت بە خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی  فەیسبووک نوسراوێکی بڵاوکردەوە کە واژۆی بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ھەولێری لەسەرە کەتێیدا ئاماژە بە بڕیارێکی نوێی وەزارەتی ناوخۆ کراوە لەبارەی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بەکارھاتوو بۆ ناوخۆی ھەرێم


دەقی راگەیاندراوەکەی ووتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر :


ھەنگاوێک بۆ پاراستنی ھاوڵاتیان

لەسەر فەرمانی بەرێز وەزیری ناوەخۆی حکومەتی ھەریمی کوردستان لەمەودوا ھەر ئۆتۆمبێلێکی ھاوردەکراوی بەکارھاتوو ، بەتایبەتی ئەوانەی کەلەدوبەی وئەمریکا دەھێنرێنە کوردستان بەرلەوەی تۆماربکرین دەبێت پشکنینی پی ڤی ئای(PVI) واتا ھەززە یان بۆبکرێت بەبێ لەبەرچاوگرتنی مۆدێلی ئۆتَومبێلەکە ئەگەر مۆدیل ٢٠١٨ش بێت  . ئەمەش ئەو مەترسیانە دەرەوێنێتەوە کە پێشتر دروست بووبو لەلایەن ھاوڵاتیان سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلانە کەباس لەوە دەکرا ئەوەدەرکا ئێرباگەکانیان تەقیوە  ، وەلاشەکانیان بڕاوەتەوە یان جۆرەھا کەم وکوری تربەدی دەکرا 


وەئەم بریارە کە جیگای دەستخۆشیەوە لەمرۆوە چوە بواری جی بەجیکردن


 

 





ئەم هەواڵە 38086جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad