English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو چەکانەی کەنەدا بڕیاریدا بیدات بە پێشمەرگە و لەلایەن بەغدا رێگری لێکرا دەدرێنە ئۆکرانیا
2018-05-28 [10:02 AM]

ZNA-هەولێر


ئەو چەکانەی کە وڵاتی کەنەدا بڕیاریدا بیدات بە پێشمەرگە، بەڵام لەلایەن بەغداد رێگری لێکرا، ئێستا چەند پەڕلەمانتارێکی کەنەدا دەیانەوێت ئەو چەکانە کە نرخەکەیان ٩.٥ ملیۆن دۆلارە بدەنە حکوومەتی ئۆکرانیا.

دەزگای ھەواڵی کەنەدی، ناشناڵ پۆست، لە ھەواڵێکدا ئاشکرای کردوە "١٥ مانگ پێش ئێستا حکوومەتی کەنەدا بڕیاریدا کە مووشەکی دژە تانک و چەکی دوورھاوێژ و ھاوەن و ڕومانە و چەند جۆرێکی دیکەی چەک بۆ کوردەکانی عێراق بنێرێت بۆ جەنگی دژی داعش، بەڵام بەھۆی دواکەوتنی ڕەزامەندی حکوومەتی بەغداد ئەو چەکانە نە نێردران.

دواتریش، بەھۆی دروستبوونی جەنگ لە نێوان کوردستان و بەغداد، جارێکی دیکە ناردنی ئەو چەکانەی پێشمەرگە دواخرا. لە ئێستاشدا، ئەو چەکانە کڕدراون و لە خەزێنەی تایبەتی سوپای کەنەدان".

چەند پەڕلەمانتارێکی نەریتپارێزی کەنەدا، داوا لە حکوومەت دەکەن لە بری ئەوەی ئەو چەکانە لەناو کۆگاکان کۆن بن، پێشکەشی ئۆکرانیا بکرێن.

جەیمس بیزان، پەڕلەمانتاری کەنەدی، لەو باریەوە بە ناشناڵ پۆستی گووت: "ئەوان (حکومەتی کەنەدا) ڕێگەیانداوە کە ئەو چەکانە لە خەزێنەکان بمێننەوە و تۆزیان لەسەر بنیشێت".

جەمیس زیاتر گووتیشی:" لەجیاتی ئەو چەکانە لەوێ بەفیڕۆبچن، لێگەڕێن بیدەین بە کەسانێک کە دەتوانن بەکاری بھێنن".

لە ئێستادا، ئۆکرانیا بەھۆی ھەڕەشەکانی ڕووسیا، پێویستی بە چەک ھەیە و ئامانجی ئەو پەڕلەمانتارانەش ئەوەیە کە یارمەتی حکوومەتی ئۆکرانیا بدەن.

چەند جارێک لە ڕابردوودا، حکوومەتی کەنەدا ھەوڵی گەیاندنی ئەو چەکانەی بۆ پێشمەرگەدا، بەڵام بەھۆی ڕێگری بەغدا، ھەوڵەکان بێ ئاکام بوون.

کەنەدا لە رێگەی راوێژکارە سەربازییەکانییەوە لە ھەرێمی کوردستان ھاوکاریی ھێزەکانی پێشمەرگەیان لە جەنگی دژی داعش کردووەو لە یەکێک لە میحوەرەکانی شەڕیش سەربازێکیان لە کاتی ھێرشی چەکدارانی داعش کوژرا.





ئەم هەواڵە 7435جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad