English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سكرتێری گشتیی پڕۆژەی عەرەبیی عێراق كرد
2018-05-28 [10:23 AM]

ZNA-هەولێر


سکرتێری گشتیی پڕۆژەی عەرەبیی عێراق، ڕۆڵ و کاریگەریی سەرۆک بارزانی لە پەنادانی ئاوارەکان بە ھەڵوێستێکی مێژوویی ناوزەد دەکات کە ھەرگیز لە بیر ناکرێت و سوپاسی گەلی کوردستان و سەرۆک بارزانی کرووە بۆ یارمەتیدان و حەواندنەوەی ئاوارە و لێقەوماوانی عێراق لە چەند ساڵی ڕابردوودا.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨/٥/٢٠١٨ سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سکرتێری گشتیی پڕۆژەی عەرەبیی عێراق و شاندی یاوەری کۆبوونەوەو بیروڕایان لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ھەڵبژاردنەکان و پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.

لە دیدارەکەدا ھەردوولا بۆ گەڵاڵەکردنی بۆچوونەکان لەبارەی پڕۆسەی سیاسی و بەرنامەی حکوومەتی داھاتووی عێراق، جەختیان لە ھەماھەنگی نێوانیان کردەوە.

ھاوپەیمانێتی قەراری عێراقی لەلایەن خەمیس خەنجەر پاڵپشتی دەکرێت و لە ھەڵبژاردنی رۆژی ١٢/٥/٢٠١٨ دا ١٤ کورسییان بەدەستھێناوە.





ئەم هەواڵە 9280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad