English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ئێران سه‌ردانی چین دەکات
2018-05-28 [11:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند، مانگی داهاتوو سەرۆکی ئێران حەسەن حه‌سه‌ن رۆحانی لەمیانەی کۆبوونەوەی وڵاتانی ناوچەکە لە شاری ساحلیەی چین میوانداری سه‌ردانی وڵاتەکە دەکات

وەزارەتی دەرەوەی چین ئاماژەی بەوەدا ڕۆحانی بە سەردانێکی کار دەچێت بۆ چین و ئامادەی کۆبوونەوەی لوتکەی کوتلەی ئاسایش "ڕێکخراوی شەنگەهای بۆ هاریکاری" دەبێت کە ڕوسیا و چین سەرکردایەتی دەکەن.

وەزارەتەکە بەرواری سەردانەکەی دیاری نەکرد بەڵام وابڕیارە کۆبوونەوەی لوتکە لە مانگی شەشدا لە شاری چینگداوی باکووری چین ئەنجام بدرێت.

ئێران ئێستا ئەندامی چاودێریکەرە لە ڕێکخراوی شەنگەهای بۆ هاریکاری سەرەڕای ئەوەی ماوەیەکی زۆرە هەوڵدەدات ببێتە ئەندامێکی تەواو لەو ڕێکخراوەدا.

جێگری وەزیری دەرەوەی چین چانگ هان هوی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هیوادارین گفتوگۆیەکی باش هەبێت لەنێوان چین و ئێراندا لەسەر بنەمای چاودێریکردنی ڕێکەوتنەکە و باشکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵیەکان.

وتیشی، لەپێناو ئەوەی خۆ دوور گرتن لە ڕوودانی لەکارکەوتنی سەرەکی پڕۆژە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا، دەبێت پێکەوە کار بکەین.

پێشتر ڕوسیا رایگه‌یاند، لەگەڵ هه‌ڵگرتنی سزاکانی ئەوروپا بۆ سەر ئێران، تاران ئەو کاتە دەتوانێت لەکۆتاییدا ببێتە ئەندام لە ڕێکخراوەکەدا کە کۆمارییەکانی ئاسیای ناوەڕاست و پاکستان و هیندستانیش لە خۆ دەگرێت.

ڕێکخراوی شەنگەهای بۆ هاریکاری لە ساڵی 2001 دا دامەزرا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوە ئیسلامیەکان و ترسەکانی ئاسایشی ناوچەکە. هیندستان و پاکستانیش ساڵی ڕابردوو بوونە ئەندامی هەمیشەیی ڕێکخراوەکە.

ئێرانیش ماوەیەکی زۆرە هەوڵدەدات ببێتە ئەندام و چینیش دەڵێت پشتیوانی لە داواکەی دەکات.

 

رۆیتەرز





ئەم هەواڵە 4174جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad