English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ پشتکردنە کورد رووسیا سیاسەتی خۆی بەرامبەر تورکیا جێبەجێكرد
2018-05-28 [12:24 PM]

ZNA- هه‌ولێر


زیاتر له‌ دوو مانگە شاری عەفرین لە ژێر ناوی" ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون'' لە لایەن هێزەکانی تورکیا و هاوئاوازەکانی داگیرکراوە، بۆ ئەوەش رووسیا بە خیانەتکردن لە کوردەکانی ڕۆژئاوا تۆمەتبار دەکرێت.

دکتۆر مەنابهانجان میهر، لێکۆڵەرەوەی سیاسی لە سەنتەری یورەیژیا و پەیمانگای شیکاریی سیاسەتی بەرگری، لە ڕاپۆرتێکیدا نووسیویەتی:" تورکەکان نەیاندەتوانی بێ ڕەزامەندی ڕووسیا ئۆپەراسیۆنی سەر عفرین دەستپێبکەن چونکە کۆنتڕۆڵی ئاسمانی عفرین بەدەست رووسیا بوو".

هەروەها نووسەر و ڕۆژنامەنووسی تورک، ئیلنور چه‌ڤیک، لە لێدوانێکیدا بۆ سی ئێن ئێن تورک لەو بارەیەوە گووتی:"ئەگەر رووسیا ئاسمانی بۆ نەکردیانەیەته‌وە، ئێمە نەمان دەتوانی بچینە ناو عفرین و باب. تەنانەت نەشمان دەتوانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیش بفڕێنین."

پێشتر رووسیا بەرگری لە کوردەکانی ڕۆژئاوا دەکرد و داوای دەکرد کە بەشداری بکەن لە چارەسەری کێشەکانی سووریا  و بەفەرمیش داوای کردبوو کە دەبێت کوردەکان بەشداری بکەن لە دیدارە جیهانیەکانی ژنێف و ئەستانە بۆ چارەسەری کێشەکانی سووریا، بەڵام ئێستا سیاسەتێکی دووژمنکارانە بەکاردێنێت لەگەڵیان.

رووسیا به‌هۆی پشتکردنە کوردەکان توانی سیاسەتی خۆی بەرامبەر بە تورکیا جێبەجێبکات. مۆسکۆ توانی تورکیا دژی ئەمریکا هان بدات و ململانێ بخاتە ناو ڕێکخراوی ناتۆوە کە تورکیا تیایدا دووەم بەهێزترین وڵاتە.

یەکێکی دیکە لە هۆکارانی پشتکردنە کورد  لە لایەن رووسیاوە بۆ هاوپەیمانی کوردانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا دەگەڕێتەوە.  کورد لەگەڵ ئەمریکا یەکی گرت تاکو دژی داعش و ئەسەد بجەنگێت، بەڵام ئەمە بە دڵی رووسیا نەبوو.

وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، لە کاتی هاوپەیمانی کورد و  ئەمریکا ڕایگەیاند:" ئەمریکا دەیەوێت جیا لە دەسەڵاتی دەوڵەت، دەسەڵاتی دیکە لە سووریا دروست بکات."

دکتۆر مەنابهانجان پێشی وایە کە:" پەیەدە نەیتوانی لە کاتی خۆیدا لە سیاسەتی نێودەڵەتی لە سووریا تێبگات، چونکە ئەمریکا هەرگیز جەنگی دژی داعشی بە جدی نەگرتووە و بەڵکو شەڕی بۆ بەرژەوەندی خۆی کردوە لە سووریا. بەرژەوەندی کوردیشی لا گرنگ نیە."

کوردەکان ئێستا بێ هیوان لە سیاسەتی ئەمریکا و رووسیا لە عفرین چونکە ڕووسیا پشتی کردە کورد و لەگەڵ تورکیا و ئێران سەودا دەکات، ئەمریکاش دوای بەرژەوەندییەکانی خۆی كه‌وتووه‌ لە سووریا.





ئەم هەواڵە 5680جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad