English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەركۆمار و پارێزگار
2018-05-28 [12:51 PM]

نووسینی:


بەم دواییە زۆر دەگوترێت پۆستی سەركۆمار پاوانی فڵانە حزبە، بەهانەكەش ئەوەیە كە ئەو فڵانە حزبە ئەزمونی لە كاری سەركۆمارییدا هەیە و لێی شارەزا بووە. لەبەرامبەر ئەم تەڕحە بێ بنەمایەدا، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەگوترێ ( جا پاڵدانەوە و بێ هەڵوێستی و خەمساردی و خەوتن، ئەزمون و شارەزاییان بۆچییە!).
زۆر جار كۆمێنتە ساكارەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەو سادە وساكارییەی خۆیان تەعبیر لە حەقیقەتی گەورە و لە قەناعاتی میللی فروان دەكەن. یەك لەو قەناعەتە میللییانەی كە رەنگە دوو كەس لەسەری ناكۆك نەبن، ئەوەیە كە پۆستی سەركۆمار لەو ساڵانەی دواییدا نە هیچ خێرو بەركەتێكی بۆ كورد دابین كرد و نە هیچ هەڵوێستێكی بۆ بەرژەوەندی كورد وەرگرت و نە لەسەر كەمترین تا زۆرترین غەدر لە كورد، بە جواب هات و نە ئەو ئەزمون و شارەزاییەی كە برایانی یەكێتی لە كاری سەركۆماریدا هەیانبوو، بە كەڵكی كورد هات. رەنگە تاكە قازانجێكی بەرجەستەی سەركۆمار ئەو میزانیەیە بووبێت كە بە ناوی لیواكانی حیمایەی سەركۆمارەوە مانگانە وەردەگیرا و دەگەیشتە باڵێكی سەركردایەتی یەكێتی. لەوە بترازێ خێرێكی دیكەی بۆ كورد نەبوو. بۆیە پێداگیری لەسەر تاپۆكردنی ئەو پۆستە لەسەر یەكێتی، رەنگە بێ بەهانەترین پێداگیری بێت لە كۆی پرۆسەی سیاسیی كوردستان و عێراقدا. پرسێكی دیكە كە لە نالۆژیكی و بێ بەهانەییدا لەوەی سەركۆمار دەچێت، پرسی پارێزگاری كەركوكە. برادەران دەڵێن پارتی هۆكارە كە نەتوانرا پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دامەزرێ. 
لە راستیدا پارێزگاری كەركوك كورد بوو، كوردێكی پاك و نەتەوەیی و بەهەڵوێست، لە خودی یەكێتی نیشتمانییش بوو، خزمەتی شارەكەشی كرد و هەوڵی سەركەوتوانەشی هەبوو بۆ رازیكردنی پێكهاتەكانی شارەكە بە ئیدارەی كورد و براگەورەیی كورد، بەڵام ئەوەی پارێزگارە شەرعی و كوردپەروەرەكەی كەركوكی دەرپەڕاند، یەكێتی خۆی بوو. ئەو باڵە بوو كە لە شازدەی ئۆكتۆبەردا كەركوكی رادەستی حەشدی شەعبی كرد. ئەو باڵە بوو كە هەر زوو بێمنەتانە رایگەیاند كە وەعدیان لە حەشدی شەعبی وەرگرتووە یەكێكیان لێ دەكات بە پارێزگار و منەتیشیان بە هاودەنگی و هاوهەڵوێستیی هیچ حیزبێكی كوردی نییە. هەر زوو رایانگەیاند كە شار كەوتۆتەوە دەست خۆیان و ئیدی لەمەودوا بكوژ وببڕ هەر خۆیان دەبن. بۆیە ئێستا سەیرە و زۆریش سەیرە كە دەڵێن پارتی هۆكارە كە كوردێك نەكرا بە پارێزگار !! 
باڵێك بتوانێ ئەوها گەمە بە چارەنوسی كەركوك بكات و رادەستی بكات و خەڵكەكەی توشی ئاوارەیی و ماڵوێرانی و سەركوتكاریی سیاسی بكات، دەبوا ئەوەندەی دەسەڵات لەو شارەدا هەبوایە كە وەك ئاوخواردنەوە یەكێك لە باڵەكەی بكردایە بە پارێزگار و منەتی بە پارتی هەر نەبێت.

 





ئەم هەواڵە 4066جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad