English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل: پێویسته‌ هێزه‌كانی ئێران له‌ سووریا بچنه‌ ده‌ره‌وه‌
2018-05-28 [12:56 PM]

ZNA- هه‌ولێر


سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بوونی هێزەکانی ئێران لە سووریا ڕەت دەکاتەوە و مۆسکۆش داوا دەکات کە تەنها هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا لە سنووری سووریا – ئوردن و سووریا- ئیسرائیل بوونیان هەبێت.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، لە لێدوانێکیدا بۆ پەڕلەمانتارانی پارتەکەی، ئەمڕۆ بێنیامین ناتانیاهۆ گووتی:" بۆچوونی ئێمە لەو بارەیەوە ڕوونە، ئێمە له‌و باوه‌ڕه‌داین، هیچ شوێنێك بۆ هێزه‌كانی ئیران لە سووریا نابێتەوە".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دووپاتیكرده‌وه‌، ته‌لئه‌ڤیڤ به‌ هه‌موو توانای خۆی رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌وڵێكی ئێران ده‌بێته‌وه‌، كه‌ بیه‌وێت چه‌كی قورسی خۆی بگوازێته‌وه‌ لوبنان یاخۆد له‌ ناو خاكی لوبنان ئه‌و جۆره‌ چه‌كانه‌ به‌رهه‌م بهێنێت.

ناتانیاهۆ له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی گوتی: "هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ ده‌بێت رێگری له‌ ئێران بكه‌ین له‌ به‌دسه‌تهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا رووبه‌ڕووی بوونی هێزه‌كانی ئێران له‌ سووریا ده‌بینه‌وه‌، كه‌ مه‌به‌ست لێی ته‌نیا بۆ دژایه‌تیكردن و هێرشكردنه‌ سه‌ر ئیسرائیله‌".

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌ختی كرده‌وه‌، "رێگه‌ ناده‌ین ئێران چه‌كی قورس له‌ سووریاوه‌ بگوازێته‌وه‌ لوبنان، یاخۆد له‌ لوبنان ئه‌و جۆره‌ چه‌كانه‌ به‌رهه‌مبهێنێت، چونكه‌ مه‌به‌ستی ئێران له‌و چه‌كانه‌ بۆ هیرشكردنه‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌مانه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ش ئه‌و مافه‌مان هه‌یه‌ له‌چوارچێوه‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسین شكست به‌ گواستنه‌وه‌ یانیش به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و چه‌كانه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بهێنین".

ناتانیاهۆ ئاشكراشیكرد، "له‌كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بابه‌ته‌م تاوتوێ كردووه‌ و، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئیسرائیل بۆ هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌ی تاران له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ واشنتۆنی راگه‌یاندووه‌".

ناتانیاهۆ رژێمی ئێرانی به‌وه‌ تۆمه‌تباركرد، كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ناسه‌قامگیرییه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گوتی، جه‌نگی دژ به‌ پیلانگێڕییه‌كانی ئێران هێشتا به‌كۆتا نه‌هاتووه‌، به‌ڵكو خه‌ریكه‌ گه‌رمتر ده‌بێت.





ئەم هەواڵە 3775جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad