English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌ره‌تاپارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان پێشەنگی‮ ‬پاراستنی‮ ‬دەستكەوت و داكۆكیكردن لە مافەرەواكانی‮ ‬كورد
2018-05-28 [12:59 PM]

نووسینی: رێبوار حەمەلاو شوانی


گەلی‮ ‬كوردستان كاتێ باسی‮ ‬بەڵی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆییی‮ ‬یان بۆ دەكرێ،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬وەك پێشەنگ و ئاڵاهەڵگری‮ ‬ئەو مافە رەوایە بەردەوام لە بەرچاوە و پارتی‮ ‬وەك قوتابخانەی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬و كۆڵنەدان و بەرگری‮ ‬لە خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان بەرانبەر داگیركەران بە پارێژەی‮ ‬گشت دەسكەتەكان دەزانرێت تا هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان‮.‬
خۆ ئەگەر بەراوردێك بكەین لەنێوان‮ ‬ڕادەی‮ ‬بەرزی‮ ‬بەشداربووانی‮ ‬ڕیفراندۆم و ئەم‮ ‬ڕادە نزمەی‮ ‬بەشداربووانی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق ئەو‮ ‬ڕاستییەمان بۆ دەردەكەوێت كە پاڵپشتیی‮ ‬جەماوەری‮ ‬ڕیفراندۆم بە‮ ‬ڕێژەیەكی‮ ‬بەرچاو،‮ ‬ڕاست و‮ ‬ڕەوایی‮ ‬ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی‮ ‬سەلماند و‮ ‬ڕێژەی‮ ‬نزمی‮ ‬بەشداربووانی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق،‮ ‬نزمیی‮ ‬ئاستی‮ ‬متمانەی‮ ‬جەماوەریی‮ ‬نیشان دا.ئەمە لە كاتێكدایە كە هیچ كەس و لایەنێك بە هیچ شێوەیەك بچووكترین تانەیان نەخستە پاڵ پرۆسەی‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەكاتێكدا دەبینین كە هێشتا دوو‮ ‬ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراقدا تێنەپەڕیبوو،‮ ‬وا دونیا پڕ‮ ‬بووە لە تۆمەت خستنە پاڵ و گومان خستنە سەر‮ ‬ڕێك و‮ ‬ڕاستبوونی‮ ‬پرۆسەكە‮.‬
لەلایەكی‮ ‬دیكەوە لە ماوەی‮ ‬چوار ساڵی‮ ‬رابردووشدا ئامادەبووە لە پێناو برایەتی‮ ‬و‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬لایەنەكان جارێكی‮ ‬تر قوربانی‮ ‬بدات و دەستبەرداری‮ ‬مافی‮ ‬خۆی‮ ‬بێت،‮ ‬كە لەگەڵ ئەوەی‮ ‬لە هەڵبژاردنی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەران لە‮ ‬30ـی‮ ‬4ـی‮ ‬2014 یەكەمین كوتلەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بوو لە بەغدا كە زۆرترین دەنگ و كورسی‮ ‬هێنا بەڵام لە پێناو دروستنەبوونی‮ ‬كەلێن لەناو ماڵی‮ ‬كوردیدا دەستبەرداری‮ ‬زۆربەی‮ ‬پۆستەكانی‮ ‬بوو،‮ ‬بۆ لایەنەكانی‮ ‬تر كە دیارترینیان پۆستی‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬نوێنەران بوو بۆیەش لەم خولەیەدا كە پێشبینی‮ ‬دەكرێت پارتی‮ ‬هەر بەلیستی‮ ‬یەكەم بمێنێتەوە لە بەغدا بەردەوام بێت لەسەر هەمان هەڵوێستەكانیدا لە پێناو‮ ‬یەك گوتاری‮ ‬و‮ ‬یەك هەڵوێستی‮ ‬بۆیەش گرنگە كوردستانیان لە پێناو‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەك هەلوێستی‮ ‬بە جۆش خرۆشەوە بچنە سەر سندوقی‮ ‬دەنگدان و ویژدانی‮ ‬خۆیان ئاسودە بكەن بە دەنگدانیان بە لیستی‮ ‬184ـی‮ ‬پارتی‮ ‬كە زامنی‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانە.هەڵبژاردنی‮ ‬ئەمجارەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق نە تەنیا نەیتوانی‮ ‬ئاكامە سیاسییەكانی‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان كەمڕەنگ بكاتەوە،‮ ‬بەڵكوو بەپێچەوانەوە،‮ ‬ئاگری‮ ‬بە‮ ‬ڕواڵەت دامركاوی‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬زیاتر گەشاندەوە‮. ‬ئاكامەكانی‮ ‬دەربڕیینی‮ ‬دەنگی‮ ‬بەرز و دلێری‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬هەرێم و ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێم،‮ ‬دەستكەوتێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬یەكجار گرنگە و بە‮ ‬ڕەوای‮ ‬نابینم بە هیچ بەڵێنێكی‮ ‬بریقەداری‮ ‬دەوروبەری‮ ‬دوورونزیك بگۆڕدرێتەوە.هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان و سەرۆكایەتیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش كە بڕیار وایە لە‮ ‬30ی‮ ‬مانگی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬2018 ‮ ‬بەڕێوە بچێت،‮ ‬بە هەمان شێوە دەبێت،‮ ‬بە تەنیا و تەنیا لەپێناو پتەوكردنی‮ ‬دەستكەوتەكانی‮ ‬ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬و‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬و تەبایی‮ ‬زۆرتری‮ ‬ماڵی‮ ‬كورددا بێت بۆ‮ ‬یە پارتی‮ ‬و بارزانیی‮ ‬بۆ هەتا هەتایە رۆحی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬زیندوو هێشتەوە
گەر هەڵوەستەیەكی‮ ‬خێرا لە سەر كردەوە و مەڕامی‮ ‬ئەو لایەنانە بكەین كە بەناوی‮ ‬داكۆكیكردن لە مافی‮ ‬خەڵك مەڕ‮ ‬شێوە و بەڵام لەناخدا چەقڵ سیفەت خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەنواند،‮ ‬بینیمان كە چۆن پیلانی‮ “‬بروخێت‮” ‬یان كردبووە پیشە وئامانجی‮ ‬خۆیان و تا دوایین ساتەكان دژایەتی‮ ‬مێژوو و گەلی‮ ‬كورد و پیرۆزییەكانی‮ ‬ئەم میللەتەیان كرد و هەروەها ئەو لایەنانە بە كردەوە ویستیان بە پاڵپشتی‮ ‬نەیارانی‮ ‬كورد قەوارەی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێم و گشت ئەو دەسكەوتانەی‮ ‬كە بەرهەمی‮ ‬زەریایەك خوێن بوو لە ناوببەن‮ .‬بەدڵنیاییەوە ئەو لایەنانە نەك هەر خیانەتكار دەرحەق بە كورد وكوردستان دەركەوتن بەڵكو خۆیان بە نرخێكی‮ ‬كەم بە دوژمنان و ناحەزانی‮ ‬كورد هەرزان فرۆش كرد‮ . ‬لە بەرانبەردا خۆراگری‮ ‬دڵسۆزانی‮ ‬ئەو نیشتیمانە و سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانیی‮ ‬توانیی‮ ‬رووبەرووی‮ ‬گشت كودەتا و پیلانگێڕی‮ ‬سەربازی‮ ‬و ئیقلیمی‮ ‬و كاڵفامی‮ ‬ئەو لایەنانە بكات وشكست‮ ‬یان پێی‮ ‬بێنێت‮ ‬،بۆیە بینیمان كە چۆن ئەو لایەنە نیشتیمانفرۆشانە لە هەڵبژاردنەكان متمانەیان نەك هەر لە نێو گەلی‮ ‬كورد بەڵكو لە نێو لایەنگر و هەوادارەكانیان لە دەست دا بوو و بە واتایەكی‮ ‬تر پیلانگێڕییەكانیان بە سەر خۆیاندا شكایەوە و ئێستا تووشی‮ ‬مایەپووچی‮ ‬و سەرگەردانی‮ ‬بوونەوە‮ ‬
بەهۆی‮ ‬بوونی‮ ‬پێگەی‮ ‬نێودەوڵەتیی‮ ‬و سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ (‬سەرۆك بارزانی‮)‬یەوە،‮ ‬هەوڵ دەدرێ ئەم رێككەوتنە بسڕێتەوە‮. ‬سەرەڕای‮ ‬ئەوەش خەبات و تێكۆشانی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد و خۆڕاگریی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە،‮ ‬هۆكارگەلی‮ ‬بەهێزن بۆئەوەی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە نەخشەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬دابێ،‮ ‬لە هاوسەنگیی‮ ‬نوێی‮ ‬ناوچەكەدا،‮ ‬پێگەی‮ ‬كورد بەرز رابگرێت‮. ‬هەلوێستەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬رەنگدانەوەی‮ ‬كولتووری‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر و مەزنە لەسەر بەردەوامبوونی‮ ‬كولتوورێكە كە لە پێناو چەسپاندنی‮ ‬دیموكراسیدا لە عێراق و ناوچەكە باج و قوربانییەكی‮ ‬یەكجار زۆری‮ ‬داوە و لە لایەك چەندین شۆڕشی‮ ‬لە پێناو رزگاری‮ ‬كورد و كوردستاندا بەرپاكردووە و لە لایێكی‮ ‬دیكەشەوە هەر خودی‮ ‬شۆڕشەكانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬مەزن بۆ رزگاری‮ ‬گەلانی‮ ‬ناوچەكەش بووەو بە تایبەتی‮ ‬عێراق لە دەستی‮ ‬رژێمە دیكتاتۆرەكان‮. ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬رۆڵێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬گێڕاوە لە هەردوو قۆناغی‮ ‬خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬و شارستانی‮ ‬داو بە شێوازێكی‮ ‬ورد و حەكیمانە لە هەردوو قۆناغەكەدا لەگەڵ هەموو پێشهاتە سیاسییەكاندا مامەڵەی‮ ‬كردووە كە رووبەڕووی‮ ‬كوردستان بوونەتەوە تاكو ئێستا،‮ ‬هەر ئەم سیاسەتە حەكیمانەیەی‮ ‬بەڕێزیانە بۆتە مایەی‮ ‬دروستبوونی‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬نێوان پێكهاتە جیاوازەكان لە ناوخۆدا،‮ ‬هەروەها راگرتنی‮ ‬بالانس لەگەڵ دەوروبەری‮ ‬كوردستان دا‮. ‬سەرۆك بارززانی‮ ‬دژی‮ ‬شەڕ‮ ‬و خوێنڕشتن و تیرۆر بووە،‮ ‬بەڵام هەر كاتێكیش پەلاماری‮ ‬كوردستان درابێت بەرگری‮ ‬لە كەرامەت و ناسنامەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و نەتەوەییمان كردووە.سەرۆك بارزانی‮ ‬لە سەر ئاستی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و عێراقی‮ ‬و ناوچەیی‮ ‬و نێودەوڵەتیدا لە رووی‮ ‬دیبلۆماسی،‮ ‬سەربازی،‮ ‬سیاسی،‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و‮.. ‬هتد،‮ ‬توانیویەتی‮ ‬دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬كورد چەندین هەنگاوی‮ ‬تر بەرەوپێشەوە ببات و نزیكی‮ ‬بكاتەوە لەو ئامانجە لەمێژینەی‮ ‬كورد كە سەدان قوربانی‮ ‬بۆ داوە‮. ‬شایانی‮ ‬باسە ئەمڕۆ سیمای‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان لە سەر ئاستی‮ ‬جیهانیدا بە شێوەیێكی‮ ‬گشتی‮ ‬لە ژێر سێبەری‮ ‬رێبەرایەتی‮ ‬بارزانیدا گەیشتۆتە ئاستێكی‮ ‬وەها كە هەموو جیهان بە چاوی‮ ‬رێزەوە سەیری‮ ‬دەكات،‮ ‬جیا لە هەر شوێنێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئەم دەڤەرە‮. ‬باشووری‮ ‬كوردستان لە ژێر سایەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دا بۆتە مەڵبەندی‮ ‬پێكەوەژیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئایینی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و‮.. ‬هتد‮. ‬ئەمەو جگە لەوەی‮ ‬كە لە سەر ئاستی‮ ‬عێراق و سوریا بە تایبەتی‮ ‬شەپۆلێكی‮ ‬یەكجار زۆری‮ ‬ئاوارە روویان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كردووە لە ترسی‮ ‬هەڕەشەی‮ ‬تیرۆر و تۆقاندن،‮ ‬ئەو دۆخە ناسەقامگیرو نالەبارەی‮ ‬كە لە ناوچەكەدا هاتۆتە ئاراوە و تاكە شوێن كە توانیویەتی‮ ‬پارێزگارییان لێ بكات و بیانگرێتە خۆ و بەرێزەوە باوەشی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ بكاتەوە تاكو ئێستا باشووری‮ ‬كوردستان بووە بە رابەرایەتی‮ ‬بەڕێز سەرۆك مسعود بارزانی‮.‬خاوەن پێگەیەكی‮ ‬بەهێزە لە رووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیپلۆماسییەوە و گشت رێگەكان دەگەڕێنەوە بۆ لایی‮ ‬سەرۆك بارزانیی‮.





ئەم هەواڵە 4171جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad