English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ وێنه‌.. جيهانێكى شاراوه‌ دۆزرايه‌وه‌
2018-05-28 [01:03 AM]

ZNA- هه‌ولێر


زانايان له‌ ئه‌نجامى به‌رده‌وامى پرۆسه‌ى گه‌ڕان و پشكنيندا، جيهانێكى شاراوه‌يان له‌ ژێر به‌سته‌ڵه‌كه‌كانى جه‌مسه‌رى باشوورى گۆى زه‌وى دۆزييه‌وه‌.

زانايان، ژماره‌يه‌ك چه‌م و دۆڵ و زنجيره‌يه‌ك شاخى به‌رزيان دۆزيوه‌ته‌وه‌، كه‌ قه‌باره‌ و به‌رزييان ده‌گاته‌ ئاستى چياكانى (بن نيڤيس)، كه‌ به‌رزترين لوتكه‌ى چياى دوورگه‌كانى به‌ريتانيان.

تيمى لێكۆڵه‌رانى زانكۆى (Northumbria)، له‌ چوارچێوه‌ى پرۆژه‌كانى (ئاژانسى بۆشايگه‌رى ئه‌وروپى - PolarGAP) به‌ به‌كارهێنانى ئامێرى رادار بۆ بڕينى سهۆڵبه‌ندان و ئاشكراكردنى چه‌م و دۆڵه‌كان كه‌ سێ زنجيره‌ شاخى فراوان له‌ يه‌كدى جياده‌كه‌نه‌وه‌، توانيان ئه‌و ناوچه‌يه‌ بدۆزنه‌وه.

ئه‌و زانايانه‌ ده‌ڵێن، ناوچه‌كه‌‌ هاوشێوه‌ى جيهانێكى شاراوه‌يه‌ و يه‌كه‌مجاره‌ مرۆڤايه‌تى له‌ باره‌يه‌وه‌ زانيارى ده‌ستده‌كه‌وێت.

دكتۆر (كيت وينته‌ر) سه‌رپه‌رشتيارى توێژينه‌وه‌كه‌ رايگه‌ياند، تا ئێستا له‌ رێگه‌ى مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ وێنه‌ى ئه‌وتۆى جه‌مسه‌رى باشوور ده‌ستبكه‌ون، كه‌ راستييه‌كانى ئه‌و جه‌مسه‌ره‌ بخه‌نه‌ڕوو.

گوتيشى: "تا ئێستا كه‌س نه‌يزانيوه‌ به‌ وردى له‌ جه‌مسه‌رى باشوورى گۆى زه‌وى چى هه‌يه‌".

روونيشيكرده‌وه‌، "ئێستا ده‌ركه‌وتووه‌ سێ دۆڵى به‌سته‌ڵه‌كى زنجيره‌ شاخه‌كان له‌يه‌ك جياده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌رزى لوتكه‌ى شاخه‌كانيش (2500 مه‌تره‌) له‌ ئاستى رووى ده‌رياوه‌".

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، "درێژى هه‌ر دۆڵ و چه‌مێكى به‌سته‌ڵه‌كى زياتر له‌ (350) كيلۆمه‌تره‌ و پانييه‌كه‌يان (35) كيلۆمه‌تره‌ و هاوشێوه‌ى رێگه‌يه‌كى خێراى به‌سته‌ڵه‌كين".

سه‌رچاوه‌: ده‌يلى مێل، RT





ئەم هەواڵە 14530جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad