English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داواكاری گشتیی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی ده‌خوات
2018-05-28 [01:13 AM]

ZNA-ھەولێر


به‌ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، ژماره‌ 24 له‌ به‌رواری 11/4/2018 كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پاڵاوتنی به‌ڕێز ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی داواكاری گشتی بۆ پۆستی سه‌رۆكی داواكاری گشتی و به‌پێی حوكمی مادده‌ 10 ـ شانزه‌هه‌م له‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ژماره‌ 1 بۆ ساڵی 2015 و به‌ پشتبه‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان دراوه‌ به‌پێی حوكمی مادده‌ 1 ـ چواره‌م له‌ یاسای ژماره‌ 2 بۆ ساڵی 2017 (یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمدا)، بڕیار درا به‌ دامه‌زراندنی به‌ڕێز حاكم ئازاد حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د وه‌ك سه‌رۆكی داواكاری گشتی.

 

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28/5/2018 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێزان حاكم به‌نگین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌وه‌كاله‌ت و سینان چه‌له‌بی وه‌زیری دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا به‌ڕێز حاكم ئازاد حسێن ئه‌حمه‌د وه‌ك داواكاری گشتی له‌به‌رده‌م به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا سوێندی یاسایی خوارد.

 

به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایى لێكرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێزیان خواست.





ئەم هەواڵە 4657جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad