English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیایەک بێ‌بەرامبەر کەناڵە ناوخۆییەکان پەخش دەکات
2018-05-28 [02:05 AM]

ZNA- هەولێر


 

لەگەڵ ئەوەی کۆمپانیایەک بڕیاری کۆدکردنی کەناڵە ناوخۆییەکانی داوە بەڵام کۆمپانیایەکی بواری میدیا بڕیاریداوە  بێ بەرامبەربە پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکان بکات.

 

کۆمپانیایەکی بواری پەخشکردنی کەناڵە ناخۆییەکان بڕیاریداوە تاوەکو ١٥ی ٦ سەرجەم کەناڵە ناوخۆییەکانی سیستمی نوێی  DVBT٢  کە لە نێو خەڵک ناسراوە بە (HD) بکاتە کۆد ئەویش لە رێگەی کڕینی ئامێرێک بکرێنەوە کە نرخەکەی لە نێوان ٣٩ ھەزار دینار تاوەکو ٨٠ ھەزار دینارە، لەگەڵ    کارتێکی ٧٠ ھەزار دیناری، ئەوەش نیگەرانی لای ھاوڵاتیان دروستکردووە.

 

شاڵاو کاکەمین، بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئای ستار میدیا رایگەیاند، مووژدە بە ھاوڵاتیان دەدەن کە بە بێ بەرامبەر بەردەوامی دەدەن بە پەخشکردنی کەناڵە ناوخۆییەکان، گوتی: بەم دواییە  کۆمپانیایەک ھەڵساوە  بە راگرتن و کۆدکۆدنی کەناڵە ناوخۆییەکان لە پارێزگای ھەولێر، بەڵام ئێمە لە ھەولێر و دەرووبەر تا دەگاتە ئەو شوێنانەی بورجی کۆڕەکیان لێدیارە لە سۆران و رواندوز و ئەو ناوچانە پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکان دەکەین و نابێتە پارە یان ئامێری تری پێویست بێت.

 

زیاتر گوتیشی:ئەو کەسانەی سیستەمی کەناڵە ناوخۆییەکانیان بەستراوە بە تەلەڤزیۆن ئەوانەشی ئامێریان ھەیە ئەوە ئەو کەناڵانەی ئێمە پەخشیان دەکەین بەردەوام دەبێت تەنھا دەبێت دووبارە گەڕان بکەن  تۆماتیکی کەناڵەکان دێنەوە بە بێ ئەوەی پێویست بکات کۆد بکڕن یان ئامێری تازە بکڕن.

 

جەختی کردەوە تاوەکو ماوەیەکی درێژ ئەو خزمەتگوزاریەیان بەردەوام دەبێت و ناکرێـتە پارە، گوتیشی: لە سلێمانیش خەریکی ئەو پڕۆژەیەین و دەمانەوێت ببینە سەرتاسەری  کوردستان ئەو کەناڵانەی لە ھەولێر ھەیە لە سلێمانی و دھۆکیش ھەبێت.

 

بەرپرسەکەی کۆمپانیای ئای ستار ئاشکراشی کرد لە پارێزگای ھەولێر ٥٩ کەنالی ناوخۆیی و ئاسمانی لەسەر سیستەمی ئێج دی پەخش دەکەن، گوتیشی: بە نیازین کەناڵەکان زۆر زیاتر بکەین لە ١٠ رۆژی داھاتوو ١٥ کەناڵی تریش دەکرێنەوە.

 

سەبارەت بە دڵەراوکێی وەرژشوانان بۆ یاریەکانی مۆندیال، شاڵاو کاکەمین دڵنیایی دا و گوتی: چەند کەناڵێکی ناوخۆیی وەرژشین پەخش دەکەین، ھەروەھا ١٠ کەناڵی بیانی وەرزشیش دەخەینە نێو سیستەم ئەوەی بینەران لە بینینی یاریەکانی مۆندیال بێ بەش نەبن.

 

دووپاتیشی کردەوە پێشووتر کێشەی کوالێتی پەخشیان ھەبووە، بەڵام لەو مانگەدا ئەو کێشەیان چارەسەرکردووە، دەشڵێت: بۆ ئەو کەناڵانەی دەیانەوێت لای ئێمە پەخش بکەن ئەوە بێ بەرامبەر مانگانە بۆیان پەخش دەکەین چونکە گرێبەستەکەمان ئەوەی تێدایە کەی ٥ ساڵ بە خۆڕایی بۆیان پەخش دەکەین، تەنانەت بە بێ بەرامبەر بایی ٧ ھەزار دۆلار ئامێریشان بۆ دابین دەکەین.

 

Basnews





ئەم هەواڵە 6055جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad