English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید نرخێکی خەیاڵی بۆ بێل دادەنێت 
2018-05-28 [02:48 AM]

ZNA – ھەولێر 



یانەی ریال مەدرید لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لە گارس بێلی وێلزی داوای پارەیەکی خەیاڵی لە یانەی مانشستەر یونایتد دەکات . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی , یانەی ریال مەدرید لە بەرامبەر دەست بەرداربوون لە گارس بێل بۆ یانەی مانشستەر یونایتد داوای ٢٣٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات .

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , بەرپرسانی یانەی مانشستەر یونایتد ئامادەییان نیشانداوە بڕی ٨٠ ملیۆن یۆرۆ بدەن لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی گارس بێل . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , گارس بێل لە ساڵی ٢٠١٣ لەبەرامبەر ٩٧ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید کرد , بەڵام بەھۆی زۆری پێکانەکانی نەیتوانی ئەو ئاستە پێشکەش بکات کە لێ چاوەڕێ دەکرا , بەڵام لە یاری کۆتایی ئەم وەرزە توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و نازناوەکە بۆ یانەی ریال مەدرید مسۆگەر بکات. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 11467جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad