English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەڕی داعش لە کەرکووک و نێوەڕاستی ئێران بەردەوامە
2018-05-28 [02:51 AM]

​ZNA - هەولێر


لە باشووری كەركووك چەند چەكدارێكی داعش کرانە ئامانجی بۆمبابارانی ھێزەكانی عێراق و لە دیالەش٣ كەس لەلایەن داعشەوە رفێندران.

عەمید یەحیا رەسول گوتەبێژی ناوەندی میدیایی ئەمنی عێراق رایگەیاند، دوای دەستكەوتنی زانیاری ھەواڵگری لەسەر بوونی ژمارەیەك چەكداری داعش، لە ناوچەی فەتحەی سەر رووباری دیجلە لە باشووری كەركووك، لەرێگەی ھاوەن و مووشەكەكانی ئێس پی جی ناینەوە كرانەئامانج.

ھاوكات لە گوندێكی نزیك شارەبان لە رۆژھەڵاتی دیالە، چەكدارانی داعش٣ ھاووڵاتییان رفاند.

لە گوندی دۆما ئیدریسیش لە نزیك شەرگات، بۆمبێكی چێندراو پووچەڵكرایەوە، لە ناوچەیەكی پارێزگای ئەنباریش، چەندین پارچە چەك و تەقەمەنی چەكدارانی داعش لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە دۆزرانەوە.

 





ئەم هەواڵە 5959جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad